بروسكه‌ى پیرۆزبایی هاورێى تێكۆشه‌ر كاك بابه‌شێخى حوسه ينى سكرتێرى گشتى سازمان بۆ به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانى
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی گه‌رم به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى جه‌نابت به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش ده‌كه‌م، كه‌ جێگه‌ى بایه‌خه‌ و كاریگه‌رى ده‌بێ له‌ سه‌ر به‌ره‌وپێش چوونى دۆزى گه‌لى كورد و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق. له‌ هه‌مانكاتدا ناوه‌ند و حكومه‌ته‌ جیهانیه‌كان به‌ متمانه‌ى زیاتر له‌ حكومه‌ت و پارڵمانى كوردستان ده‌روانن.
بێ گوومان ده‌ورى جه‌نابت له‌ به‌ره‌و پێش بردن و یه‌كگرتوویی و هاوكارى له‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان به‌رچاو و حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ له‌ داهاتووشدا سیاسه‌تى دروستى به‌رێزتان ده‌بێته‌ هۆى خێر و خۆشى و ئاوه‌دانى زیاتر له‌ كوردستان و خۆش گوزه‌رانى جه‌ماوه‌رى كوردستانى عێراق.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی دووباره‌ و ئیحترامى بێ پایان
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
بابه‌شێخ حوسه‌ینى
سكرتێرى گشتى
٣١/٧/٢٠٠٩

 


ڕێکه‌وت: 2009-08-05 15:54:53
به‌شی ( )