ووته‌بێژى كۆشكى سپى قسه‌كانى خۆى له‌ باره‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد ته‌سێحه‌ كرد
ناوبراو رۆژى سێ شه‌ممه‌ له‌ كونفرانسێكى هه‌واڵده‌ری دا له‌ وه‌لامى پرسیارى هه‌واڵنێرێكدا له‌ باره‌ى به‌ ره‌سمى ناسینى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد به‌ سه‌رۆك كۆمارى مه‌شروعى ئێران، گووتبووى: ئه‌و سه‌رۆك كۆمارێكى هه‌ڵبژێردراوه‌.
دواى ئه‌وه‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ ١٤ى گه‌لاوێژ رابرت گیبس به‌ هه‌واڵنێرانى گووت: رێگه‌م بده‌ن ئه‌وه‌ى دوێنێ گووتم راست بكه‌مه‌وه‌. ناوبراو زیادى كرد: مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد رێ و ره‌سمى سوێندخواردنى به‌ جێ هێناوه‌ و ئه‌وه‌ راستیێكه‌، به‌لام ئه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆى خه‌ڵكى ئێرانه‌ كه‌ له‌ باره‌ى مه‌شروعیه‌تى سه‌رۆك كۆمار له‌ وه‌لاته‌كه‌یان قه‌زاوه‌ت بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گووتى: روونه‌ كه‌ ئێرانیه‌كان له‌ باره‌ى دروستى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ قسه‌یان هه‌یه‌، كه‌وایه‌ برِیاردان له‌و باره‌وه‌ به‌ خۆیان ده‌سپێرین.


ڕێکه‌وت: 2009-08-06 15:23:18
به‌شی ( )