ئوكونومیست: به‌رده‌وامى نائارامیه‌كان و لاواز بوونى رژیمى تاران
و ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌ر كردوه‌ و نووسیویه‌تى: ئه‌حمه‌دى نژاد شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ له‌ نارِه‌زایه‌تى تاڵ و په‌ره‌سه‌ندووى به‌ره‌ورِووه‌.
ئه‌و بلاوكراوه‌ نووسى: هێشتا رێ و ره‌سمى سوێندن خواردنى ته‌واو نه‌بووه‌ كه‌ شه‌قامه‌كانى تاران جارێكى دیكه‌ نارِه‌زایه‌تى به‌خۆوه‌ بینى و هه‌ڵكردنى ئاگر، شیعارى توند، ده‌نگى بۆقى ماشینه‌كان و شه‌رِ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان تا شه‌و به‌رده‌وامه‌.
ئوكونومیست هه‌روه‌ها ئیشاره‌ى به‌ كێشه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانى رژیم كردوه‌، موشكلاتى سیاسه‌تى ئابوورى و ده‌ره‌وه‌ ئه‌حمه‌دى نژادى فه‌له‌ج كردوه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ هێشتا نا ئارامیه‌كان سه‌رى هه‌ڵنه‌دابوو ئابوورى رژیم له‌گه‌ڵ ئابڵوقه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ره‌ورِوو بوو، به‌ ته‌ئكید له‌ دواى ئه‌مه‌ش ئابوورى ئێران له‌ به‌رانبه‌ر به‌رنامه‌كانى ئه‌حمه‌دى نژاد دا خۆناگرێ و رژیمێك كه‌ ئه‌و رێبه‌رایه‌تیى ده‌كا كه‌ ناشیرینیه‌كه‌ى له‌ به‌ر چاوى هه‌موو جیهانیانه‌، ناتوانێ هومێدى به‌ ره‌حمى كۆمه‌ڵگاى جیهانى هه‌بێ.
هه‌روه‌ها ده‌نووسێ رێبه‌رانى رژیم كه‌ ئاوا لاواز بوون، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ ئاره‌زووى خۆیان واز له‌ به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی بێنن به‌لام رق و كینه‌یان له‌ لاوه‌كیه‌كان و كێشانى وێنه‌ى شه‌یتانى له‌ وه‌لاتان نیشانه‌ى هیچ هومێدێك نیه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانى ئوباما بۆ دامه‌زرانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدارانى ئێران. و له‌ راستى دا بانگه‌وازى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا بۆ ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران به‌ مرور كاڵ ده‌بێته‌وه‌ و به‌ جێگه‌ى ئه‌و باس له‌ زیاد كردنى ئابڵوقه‌كان و دروست كردنى بۆمبی به‌ هێزتر دژ به‌ دامه‌زراوه‌ بتوونیه‌ ژێر زه‌مینیه‌كان ده‌كرێ.

ڕێکه‌وت: 2009-08-08 15:38:37
به‌شی ( )