بێهنود شوجاعى له‌ سه‌روده‌مى به‌رێوه‌چوونى حوكمى ئێعدامه‌كه‌ى دایه‌
سه‌رله‌ به‌یانى رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٧ى گه‌لاوێژ بێهنود شوجاعى له‌گه‌ڵ ٣ زیندانى دیكه‌ له‌ به‌ندى ٦ى گرتووخانه‌ى گه‌وهه‌رده‌شته‌وه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ى ئه‌وین. تا ئێستا چه‌ندین جار بێهنود شوجاعى براوه‌ته‌ پاى سێداره‌ به‌لام به‌هۆى فشاره‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رێوه‌بردنى حوكمه‌كه‌ى دواخراوه‌.
حوكمى ئێعدامى بێهنود شوجاعى حه‌ساسیه‌تێكى جیهانى هه‌یه‌ و تا ئێستا كومیسێرى به‌رزى مافى مرۆڤ، یه‌كیه‌تى ئوروپا، وه‌لاتانى جۆراوجۆر و رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ داواى راگرتنى حوكمى ناوبراو باقى مێرمندالانیان كردوه‌. 

ڕێکه‌وت: 2009-08-18 16:13:59
به‌شی ( )