په‌یامى به‌رێز و تێكۆشه‌ر جه‌نابی كاك بابه‌شێخى حوسه‌ینى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات بۆ به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانى
 پارتى دێموكراتى كوردستان له‌ مێژوووى ٦٣ سال تێكۆشانى دا، خزمه‌تى به‌رچاوى به‌ گه‌لى سته‌م لێكراوى كورد كرده‌وه‌و ده‌ورى كاریگه‌رى بووه‌ له‌ دامه‌زرانى حكوموتى هه‌رێمى كوردستان و گه‌شه‌پێدانى ره‌وتى دێموكراسیخوازى له‌ عێراقدا.
   ئاشكرایه‌ ده‌ورى مه‌لا مسته‌فا بارزانى رێبه‌رى پارتى دیموكراتى كوردستان و رێبه‌رى جوولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى له‌مێژووى گه‌لی كورد دا بۆ هه‌میشه‌ زیندوو ده‌مێنێته‌وه‌ و نه‌وه‌كانى دوایی یادى خه‌باتى بارزانیی نه‌مر و رێبه‌رایه‌تى و ئازایه‌تیه‌ كه‌م وێنه‌كانى به‌رز راده‌گرن.
   ئاشكرایه‌ جه‌نابتان كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى لاویه‌وه‌ به‌شداری جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى كورد بوون و له‌ بارى سیاسى و چالاكى پێشمه‌رگه‌یى ئه‌ركى شۆرشگێرانه‌تان به‌جێ گه‌یاندوه‌.
له‌ خواى گه‌وره‌ داواكارین ته‌مه‌ن درێژ بن و پارتى دێموكراتى دۆست سه‌ركه‌وتوو بێ.
             له‌گه‌ڵ پیرۆزبایى دووباره‌م
بابه‌شێخ حسینى
سكرتێرى گشتى
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
١٤/٨/٢٠٠٩


ڕێکه‌وت: 2009-08-18 16:30:50
به‌شی ( )