خودار بوون به‌ ئینتێرنێت، مێرمندالانى چینى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كرد
 له‌و ناوه‌نده‌دا به‌ توندى لێدانى خواردوه‌ و برینداربووه‌ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌.
برینه‌كانى ئه‌و مێرمنداڵه‌ جیددیه‌ و له‌ به‌شى سیپه‌لك و گورچیه‌له‌وه‌ بووه‌.
دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و ئوردوگا كه‌ به‌ شێوه‌ى نیزامى به‌رێوه‌ده‌برێ، به‌ بی بی سی گووتووه‌: به‌رپرسانى ئه‌و ئوردوگا له‌ لێدان وه‌ك هۆیێك بۆ رێك و پێكى مندالان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
ئه‌و دامه‌زراوه‌ كه‌ له‌ ئوستانى سینچوان له‌ باشوورى رۆژئاواى چین هه‌ڵكه‌وتووه‌، له‌ ئێستادا داخراوه‌.
سه‌ره‌تاى مانگى ئوت مێرمنداڵێكى دیكه‌ له‌ ئوردوگایێكى هاوشێوه‌ لێدانى زۆرى خواردبوو، به‌ هۆى برینى سه‌خته‌وه‌ گیانى دا. ئه‌و رووداوه‌ بووه‌ هۆى توورِه‌یی گشتى له‌ ناو خه‌ڵكى چین دا.
له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌وڵه‌تى چین ووریایی داوه‌ كه‌ خووداربوون به‌ ئینتێرنێت له‌ نێو مندالانى وه‌لاتدا له‌ په‌ره‌سه‌ندن دایه‌، هێندێ له‌ خانه‌واده‌ چینیه‌كان بۆ ته‌ركى ئیعتیادى منداڵه‌كانیان و په‌روه‌رده‌ كردنه‌وه‌یان، په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ئه‌و جۆره‌ ئوردوگایانه‌. به‌لام راپۆرتده‌ران ده‌ڵێن كه‌ ئه‌و ئوردوگایانه‌ تۆمار نه‌كراون، چاودێرى كردنیان زۆر لاوازه‌. به‌راورد ده‌كرێ كه‌ ١٠ ملوێن منداڵى چینى به‌ كایه‌ى ئینتێرنێتى خوودار بوون.
له‌ جیهاندا وه‌لاتى چین زۆرترین كه‌س ئینترنێت به‌ كار ده‌ێنن. ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و وه‌لاته‌دا ئینتێرنێت به‌ كار دێنن زیاتر له‌ ٣٠٠ ملوێن كه‌سه‌.

ڕێکه‌وت: 2009-08-20 17:14:11
به‌شی ( )