تووشبووان به‌ هه‌لامه‌تى به‌راز له‌ ئێران گه‌یشته‌ ٢٣٨ كه‌س
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌ت مێهر، محه‌ممه‌د مێهدى گوویا سه‌رۆكى ناوه‌ندى خه‌بات دژ به‌ نه‌خۆشیه‌ واگیره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رژیم، رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٢٩ى گه‌لاوێژى ١٣٨٨ رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ كام له‌ تووشبووان به‌ نه‌خۆشى هه‌لامه‌تى به‌راز له‌ ئێران نه‌مردوه‌.
پێشتریش به‌رپرسێكى ته‌ندروستى له‌ ئوستانى هورموزگان هه‌واڵى مردنى ژنێك كه‌ سكى بووه‌ دابوو. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رژیم رۆژى چوار شه‌ممه‌ ٢٨ى گه‌لاوێژ رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ى تووشبووان به‌ هه‌لامه‌تى به‌راز له‌ ١٩٦وه‌ به‌ ٢٣٨ كه‌س گه‌یشتووه‌.

ڕێکه‌وت: 2009-08-20 17:18:03
به‌شی ( )