پیرۆز بێ
پیرۆز بێ جێژنى ئێمه‌ له‌ گشت هاوزمانى كورد
پیرۆز له‌ دیل و ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ژیانى كورد

پیرۆز له‌ ریزى شۆرشى خواناسى لێبرِاو
پیرۆز له‌ شێرى بێشه‌، له‌ پێشمه‌رگه‌كانى كورد
پیرۆز له‌ گیانى پاكى شه‌هیدانى سوورخه‌لات
پیرۆز له‌ دایك و بابى هه‌موو قاره‌مانى كورد
پیرۆز له‌ شاخ و كێو و چه‌م و دۆڵ و ده‌شت و ده‌ر
پیرۆز له‌ مێرگ و شیو و شنه‌ى به‌ربه‌یانى كورد
پیرۆز له‌ دۆستى كورد و له‌ دڵسۆز و دادگه‌ر
پیرۆز له‌وه‌ى كه‌ دژمنه‌ بۆ دژمنانى كورد

ڕێکه‌وت: 2009-08-29 09:21:09
به‌شی ( )