جێگرى سپاى به‌ناو به‌یتولموقه‌ده‌سى رژیم له‌كوردستان دانى به‌ درۆ بوونى تۆمه‌تى ٤ تێكۆشه‌رى كوردى ئیعدام كراو دانا

ئێمه‌ هیچمان نه‌بینى. رژیمى ئاخوندى له‌به‌ره‌به‌یانى ١٩ى بانه‌مه‌ر ٤ تێكۆشه‌رى كوردی به‌ناوه‌كانى فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هوولى، عه‌لى  حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌كیلى له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تر به‌ناوى مه‌هدى ئیسلامیان ئێعدام كرد. ئه‌و ئیعدامه‌ ئامانجى سیاسی هه‌بوو و به‌ مه‌به‌ستى دروست كردنى كه‌ش و هه‌واى ترس و تۆقاندن له‌تێكراى ئێران دا به‌رێوه‌ چوو و ته‌نانه‌ت بێ تاوانى و ساخته‌بوونى تۆمه‌تى هه‌ڵبه‌ستراو بۆئه‌و كه‌سانه‌ به‌كرێگیراوانى رژیمیش ئیعترافى پێ ده‌كه‌ن.

ڕێکه‌وت: 2010-05-26 08:47:34
به‌شی ( )