ترسناكترین و هه‌ژێنه‌رترین شكه‌نجه‌كان له‌زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت
 له‌سه‌ر تاقى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زۆرجار ده‌بێته‌ هۆى شكانى ده‌ست و پێى زیندانیان و ئێستا ٢ زیندانى  به‌ناوه‌كانى سامان محه‌ممه‌دیان و موحسین به‌یگوه‌ندى به‌ هۆى ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌بێهدارى زیندان خه‌وێندراون. كرده‌وه‌ى نامرۆڤانه‌ و جینایه‌تكارانه‌ى وه‌ك ته‌عدا كردن به‌ باتوم و برِینى ده‌واو و ده‌رمان بۆ ماوه‌ێكى زۆر، لێدان و شكه‌نجه‌ى به‌رده‌وامى زیندانیان له‌ ژووره‌ تاكه‌كه‌سیه‌كان، كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازى بیبه‌ر و فرمێسك رێژ، خه‌واندنى زیندانیان به‌ رووتى له‌سه‌ر عه‌رزى ته‌ر بۆ ماوه‌ێكى زۆر، برِینى پێوه‌ندى ته‌واوى زیندانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و جیهانى ده‌ره‌وه‌، كوشتنى زیندانیان و راگه‌یاندنى ئه‌وه‌ى كه‌ خۆكوژى بووه‌ و یان مه‌وادى هۆشبه‌رى له‌راده‌به‌ده‌ر به‌كار هێناوه‌، دانى هه‌واڵى ئیعدامى زیندانى به‌خانه‌واده‌كه‌ى كه‌ ماوه‌ێك له‌مه‌وپێش دایكێك به‌هۆى بیستنى هه‌واڵێكى له‌وجۆره‌ سه‌كته‌ى دڵ لێیدا، دانى خواردن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى زیندوو بمێنه‌وه‌ و پێشگرتن له‌ چاره‌سه‌رى برین و جه‌سته‌ى شكاوى زیندانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ تووشی عفونت ببه‌ن و ده‌یان جۆرى شكه‌نجه‌ى تر كه‌ ته‌نیا له‌به‌كرێگیراوانى رژیمى جینایه‌تكارى ئاخوندى ده‌وشێته‌وه‌. له‌ئێستا دا ئه‌و زیندانیانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجێكى وابه‌ره‌وروون ناویان بریتیه‌ له‌ ( ئه‌حمه‌د ئه‌شكان، ره‌زا جه‌لاله‌، مه‌جید ئه‌فشار، موحسینى به‌یگوه‌ند، نه‌قى نه‌زه‌رى، مه‌هدى سورانى ( كه‌ به‌ هۆى شكه‌نجه‌ چه‌نه‌گه‌ى شكاوه‌ و ئێستا له‌ژوورى تاكه‌كه‌سی دایه‌) قه‌یسه‌ر ئیسماعیلى، مه‌جید مه‌حمووجى، ناسرى قووچان لوو، حوسێن كه‌ریمى، حه‌مید ئه‌شكى، شیرمحه‌ممه‌د محه‌ممه‌دى، حه‌سه‌ن شه‌ریفى كه‌ ٦ مانگ به‌ بێ هیچ جۆره‌ هۆیێك له‌ژوورى تاكه‌كه‌سی و به‌شێوه‌ى رۆژانه‌ له‌ژێر شكه‌نجه‌ دایه‌.

 


ڕێکه‌وت: 2010-05-26 10:12:17
به‌شی ( )