كۆتایی دۆستایه‌تى روسیه‌ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران
به‌ پشتیوانى له‌ بریارنامه‌ى ته‌حریمه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دژى ئێران، كه‌وتۆته‌ به‌ره‌ى دژمنانى ئێمه‌. له‌به‌رانبه‌ر دا زۆر به‌ خێرایی روسیه‌ سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دژكرده‌وه‌ى نیشان دا، ووته‌بێژى دیمیترى مێدوێدۆف له‌كاروبارى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌ هه‌واڵنیرانى ووت ئێمه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ بمانهه‌وێ شوێن ئه‌مریكا بكه‌وین، به‌ڵكو له‌به‌ر قازانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆمان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ ناوكه‌ییه‌كانى رژیمى ئێران دژایه‌تى ده‌كه‌ین. ئه‌و لێپرسراوه‌ى روسیه‌ ئه‌حه‌دى نه‌ژادى به‌ هه‌ڵپه‌ره‌ست و فریوده‌ر ناوه‌زدكرد و گووتى مێژووى ئێران نیشانى داوه‌ كه‌ كه‌س نه‌یتوانیوه‌ به‌ سیاسه‌تى هه‌لپه‌ره‌ستانه‌ و فریوده‌رانه‌ ده‌سه‌لاتى خۆى رابگرێ. رژیمى ئاخوندى كه‌ هیوادار بوو به‌ ئیمزاى به‌یانییه‌ى سێ قۆڵى برێزیل و توركیه‌ و ئێران بۆ گۆرینه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى ناوكه‌یی له‌ په‌سه‌ند كردنى بریارنامه‌یێكى دیكه‌ى شوراى ئه‌منیه‌ت ده‌ربازى ببێ، به‌لام ئێستا ته‌نیا ماوه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ى لێكده‌ره‌وان ده‌ڵێن دۆستایه‌تى روسیه‌ و ئێران كۆتایی پێهات.

ڕێکه‌وت: 2010-05-27 11:24:35
به‌شی ( )