بانگهێشتى خوێندكاران بۆ به‌شدارى له‌رێپێوانى ٢٢ى جۆزه‌ردان
به‌ چ هۆیێك هه‌ورام و هه‌ورازی وه‌كیلیان له‌ نیعمه‌تى باوك بێ به‌ش كرد؟ مێرمندالانى كامیارانیان له‌ بوونى مامۆستا فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر بێ به‌ش كرد؟ هه‌روه‌ها روو به‌خامنه‌یی نووسیوویانه‌،  به‌هۆى نه‌شیاوى و نالێهاتووى تۆ له‌ ئیداره‌ى وه‌لات، هه‌م سه‌رچاوه‌كانى نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م گیان و ماڵ و ناموسی خه‌ڵكى ئێران هه‌رزان فرۆش كرا. به‌راستى یه‌زید و شمر و چه‌نگیز و هیتله‌ر به‌ به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ تۆ له‌ده‌رگاى خودا روو سپى و سه‌ربه‌رزن. ئێمه‌ خوێندكارانى زانستگاى ئازادى واحیدى زانست و لێكۆڵینه‌وه‌ى تاران وێراى مه‌حكووم كردنى كرده‌وه‌ قیزه‌ونه‌كانى ئێوه‌، راده‌گه‌ێنین كه‌ نه‌رژیمى فاشیستى ئاخوندى به‌ ره‌سمى ده‌ناسین و نه‌عه‌لى خامنه‌ییمان وه‌كوو رێبه‌رى ئێران قه‌بووڵه‌ و به‌ هیواى رۆژێكین كه‌ خامنه‌ییش وه‌كوو سه‌دام حوسێن موحاكه‌ممه‌ بكرێت. له‌كۆتایی بانگه‌وازه‌كه‌دا له‌سه‌ر به‌شدارى به‌رفراوانى خوێندكارانى سه‌راسه‌رى ئێران پێداگرى كراوه‌ته‌وه‌.


 


ڕێکه‌وت: 2010-05-29 08:44:34
به‌شی ( )