موزیك ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی
درێژخایه‌نه‌كان به‌ تایبه‌تی خه‌مۆكی له‌ مرۆڤدا. دكتۆر "دان ناكس"  یه‌كێك له‌ توێژه‌رانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌وباره‌وه‌ گوتی: "كاریگه‌ری موزیك له‌ سه‌ر مرۆڤ به‌رفراوانتر له‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه‌. موزیك ده‌توانێت له‌ رێگای چه‌ندین فاكتۆری دیاریكراو، هه‌ست و سوزه‌كان به‌ مرۆڤ بگوازێته‌وه‌. پێكهاته‌، جۆری ده‌نگ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ر ئاوازێك و هه‌روه‌ها ده‌قی ئه‌و گۆرانییه‌ ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌ سه‌ر بارودۆخ و هه‌ستی مرۆڤه‌كان هه‌بێت". دكتۆر "ناكس" له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌نیا تایبه‌ت به‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نییه‌، ئێمه‌ كاتێك كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار گوێ له‌ گۆرانییه‌ك ده‌گرین، له‌وانه‌یه‌ ئه‌و گۆرانییه‌ بیره‌وه‌ری باش یان خه‌راپه‌كانمان به‌ بیر بێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها نمونه‌كانی دیكه‌ی له‌و جۆره‌، كاریگه‌ری موزیك له‌ سه‌ر مرۆڤ نیشان ده‌دات". لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ر حه‌وت كه‌س، یه‌ك كه‌س تووشی خه‌مۆكییه‌، توێژه‌ران هیوادارن له‌ رێگای موزیك بتوانن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ بكه‌ن.

ڕێکه‌وت: 2010-09-24 10:13:24
به‌شی ( )