ببارێ باران
زه‌نویربكه‌وه‌ گۆلاڵه‌ سوورى سه‌ر گۆریان
ببارێ باران هێند ببارى تا راماڵى غه‌مى
منى ده‌رده‌دار و ئاواره‌ له‌جێ ژیان و نیشتمانى ئازیزم
باران تو سه‌ر چاوه‌ى ره‌حمه‌تى و ببارێ و
تێكه‌ڵ كه‌ فرمێسكى چاوم له‌گه‌ڵ تنوكه‌ى دڵۆپه‌كانت
ببارێ باران و بیشاره‌وه‌ فرمێسكم
له‌م پاییزى حه‌سره‌ته‌دا و زه‌نوێر بكه‌و دلانى سیس
ئه‌ى بارانى پاك، رووبكه‌ره‌ كۆرى یارانى خه‌بات
كۆرى هه‌ڤالان و رێبوارانى رێگه‌ى ئازادى
كۆرى یارانى باسه‌فا و دڵ ئاوه‌ڵه‌ و بێ كینه‌
ئه‌وانه‌ى دڵیان وه‌ك ئاوى شه‌و پاكه‌ و ته‌نیا بیریان ئازادیه‌،
ببارێ باران و زامى ئێمه‌ى ده‌رده‌دار و ئاواره‌ له‌ نیشتمان
به‌بارانى په‌ڵه‌ و به‌ ژیانه‌وه‌ى كانیاو و رووباره‌كان سارێژبكه‌وه‌.
بابه‌شێخ به‌یانى سێ شه‌ممه‌ ٦ى ره‌زبه‌رى ١٣٨٩

ڕێکه‌وت: 2010-09-29 15:30:29
به‌شی ( )