به‌شدارى هه‌یئه‌تێكى سه‌ركردایه‌تى سازمان له‌ كۆنگره‌ى ١٣ى پارتى دیموكراتى كوردستان
چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد و له‌پاش خوله‌كێك ویستان و فاتیحایێك بۆ گیانى شه‌هیدانى كوردستان و مارشی نیشتمانى عێراق و ئه‌ى ره‌قیب، به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى پێش كه‌ش كرد و له‌په‌یامه‌كه‌ى دا رایگه‌یاند، ده‌بێت به‌رپرسانی پارتی نزیكترین كه‌س بن له‌ هه‌ژاران، چونكه‌ ئه‌وان پاڵپشتی پارتین، وتیشی: سازش له‌سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركوك ناكه‌ین و رێگه‌ش به‌كه‌س ناده‌ین گه‌لی كورد پارچه‌ پارچه‌ بكات، رێگه‌ش ناده‌ین جه‌نگی كورد به‌ كورد جارێكی دیكه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌. پاشان هه‌ركام له‌به‌رێزان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق په‌یامیان دا.
په‌یامى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى به‌ستنى سێزده‌هه‌مین كۆنگره‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان پێش كه‌ش به‌ سه‌ركردایه‌تى ئه‌و پارته‌ كرا. له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌ و له‌پشووى نانى نیوه‌رۆ، ئه‌ندامانى هه‌یئه‌تى سازمان چاویان به‌ به‌رێز كاك مه‌سعود بارزانى و به‌رێز مام جه‌لال تاڵه‌بانى و نوێنه‌رى حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كه‌وت. 


 


ڕێکه‌وت: 2010-12-13 07:57:21
به‌شی ( )