پێشوازى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات له‌ شاندى كۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێرى زه‌حمه‌تكێشان
كومیته‌ى ناوه‌ندى و سالار محه‌ممه‌دى جێگرى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات به‌ گه‌رمى پێشوازیان كرد له‌ هه‌یئه‌تێكى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵه‌ى شۆرِشگێرى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان به‌ سه‌رپرشتى به‌رێز كاك عه‌بدوڵلاى موهته‌دى سكرتێرى گشتى و به‌ هاوریه‌تى به‌رێز محه‌ممه‌دشافعى ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسی و كاك زاگرۆس خوسره‌وى به‌رپرسی پێوه‌ندیی هه‌ولێرى كۆمه‌ڵه‌.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخى ئێران و كوردستان ئاڵوگۆرى بیرورِا كرا و هه‌ردوولایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كۆك بوون كه‌ رژیم له‌دۆخێكى ناله‌بارى سیاسی و نێوده‌وڵه‌تى دایه‌ و ئه‌ركى ئازادیخوازان و به‌تایبه‌ت ئازادیخوازانى كورد له‌ كوردستانى ئێران له‌و قۆناغه‌دا قورستر ده‌بێ.
له‌كۆتایی ئه‌و دیداره‌دا وێراى بیرهێنانه‌وه‌ى مێژووى دورودرێژى دۆستایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ و سازمانى خه‌بات، له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و درێژه‌دان به‌ دۆستایه‌تى پێداگرى كرایه‌وه‌.




ڕێکه‌وت: 2010-12-14 07:25:07
به‌شی ( )