سینگاڵ باڵوێزى خۆى له‌تاران بانگهێشت كرده‌وه‌
له‌تاران بانگ كردۆته‌وه‌. سێنگاڵ له‌كاتێكدا باڵوێزى خۆى له‌تاران بانگ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌زیرى وه‌لانراوى رژیم مه‌نوچێهرى موته‌كى بۆ سه‌ردان له‌وه‌لاته‌دایه‌. دوابه‌دواى گواستنه‌وه‌ى په‌یامى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌رێگه‌ى مه‌نوچێهرى موتته‌كى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سێنه‌گاڵ رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٣ى سه‌رماوه‌ز له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ووتى، شیكردنه‌وه‌كانى رژیمى ئێران ئێمه‌ى رازى نه‌كردووه‌. شاره‌زایان له‌ وه‌زعى سێنگاڵ واى بۆ ده‌چن كه‌ ئه‌و باره‌ چه‌ك و چۆڵه‌ بۆ ئه‌و چه‌كدارانه‌ بووبێ كه‌ له‌ ساڵى ١٩٨٣ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى سێنه‌گاڵ له‌شه‌ردان. سێنه‌گاڵ سێهه‌مێن وه‌لاتێكى ئه‌فریقاییه‌ كه‌ له‌ حه‌وتووه‌كانى رابردوو پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران ئاڵۆز بووه‌.

ڕێکه‌وت: 2010-12-15 10:23:46
به‌شی ( )