بۆ ده‌بێ منالانمان بنێرینه‌ به‌ر كار كردن؟
هی مندالان به‌ دژی كه‌سانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و وه‌ك یه‌ك ژیان كردن، هێشتا ئه‌و دیارده‌یه‌ به‌ شێوه‌ی پێویست و گونجاو و به‌ رێگای شیاو چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ رِوون و ئاشكرایه‌ كه‌ له‌ هه‌ر كۆرِوكۆبوونه‌وه‌یه‌ك و نوسراوه‌یه‌كدا چ به‌ ووتار یان كتێب له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كاتێك باس له‌ ئازادی و توندوتیژی دژ به‌ مرۆڤه‌كان و پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له‌ لایه‌ن   ده‌سه‌لاتدارانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی ده‌كرێ توندوتێژی دژبه‌ مندالانی ژێر ١٨ ساڵ ده‌بیندرێ، له‌ ولاته‌ هه‌ره‌پێشكه‌وتووه‌كان له‌ بواری پێشێل نه‌كرانی مافی مرۆڤدا تا ئه‌و راده‌ی كه‌ ده‌كرێ مافی مندالان له‌ ژه‌مه‌كانی خواردن بۆیان گرنگتره‌ چونكه‌ هه‌ر ئه‌و منداڵه‌ سبه‌ى رۆژ گه‌وره‌ ده‌بێ و پێ ده‌گات و داهاتووی ولاتی له‌ بواره‌كانی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و كلتووری هونه‌ری وه‌ ...هتد دیاری ده‌كات، لێره‌دا باسه‌كه‌ى ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ولاتانی ده‌ره‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكۆ باس له‌ چوارچێوه‌ی  ولاتی خۆمانه‌ كه‌ هێشتا چه‌وساوه‌ى ده‌ستی دوژمنانی مرۆڤایه‌تییه‌. پرسیاری هه‌ره‌گه‌وره‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ منداڵ ده‌بێ ژیان و ناسۆرِی و چه‌رمه‌سه‌ری و به‌دبه‌ختی و هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ بزانێ و ده‌ردی پێوه‌ بكێشێ منداڵ بۆ ده‌بێ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ ده‌ست بداته‌ كاركردن بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، كاتێك به‌ شه‌قامه‌كاندا تێده‌په‌رِی ده‌بینی زۆر منداڵ كه‌ وه‌ك غونچه‌ی تازه‌ پشكووتووی گوڵن، به‌ گه‌رماو سه‌رما و له‌ ناو ترس و له‌رز به‌ بێ ئه‌وه‌ى چاره‌نووس و داهاتووی دیار بێ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كاری وه‌ك فرۆشتنی: بنێشت و جگه‌ره‌ و كلێنێكس و یان له‌ هه‌ر چوترێ و شه‌قامێك ده‌بینی كه‌ به‌ر به‌ ئۆتۆمبێل ده‌گرن و  شوشه‌كانى  بۆ خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌ و زۆر كاری دیكه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌راستی باس كردنیشیان ناخۆشه‌، لێره‌دا چیرۆكێك باس ده‌كه‌م كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا بۆم هاته‌ پێش، رۆژێك له‌ گه‌ڵ ٣ كه‌س له‌ هاورێیانم به‌ ئۆتۆمبێل له‌ ناو شارێكى كوردستانداتێده‌په‌رِین له‌ چوارێیكدا، كچێكی منداڵ هات و داوای كرد كه‌ به‌سته‌یه‌ك بنێشتی لێبكرین، منیش پرسیارم لێكرد كه‌ ناوت چییه‌ و چه‌ند برا و خوشكت هه‌یه‌ و دایك و باوكت له‌ كوێن؟ كچه‌كه‌ به‌ زمانی شیرینی مندالانه‌ كه‌ به‌راستی هه‌ر ئینسانێكی به‌ ویژدانی ناراحه‌ت ده‌كرد وتی: ناوم نازیاره‌ و خوشك و برایه‌كم هه‌یه‌ و دایكم وه‌ك من بنێشت ده‌فرۆشێ و باوكیشم ده‌ستماڵ كاغه‌زی  ده‌فرۆشێ، لێم پرسی ده‌چی بۆ مه‌دره‌سه‌ له‌ وه‌لامدا ووتى: نه‌خێر بۆ مه‌دره‌سه‌ ناچم. جا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ بزانین منداڵ له‌ ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چ زوڵمێكی لێ ده‌چێ، من وه‌ك خۆم ده‌یگه‌رێنمه‌وه‌ بۆ كه‌مته‌رخه‌می دایك و باوك كه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی بژێوی ژیان ته‌نانه‌ت حازرن جگه‌رگۆشه‌كانیان بنێرنه‌ به‌ر كاركردن ، باشه‌ بۆ نابێ ئه‌و منداڵه‌ هه‌ژارانه‌ له‌ جیات چوون بۆ قوتابخانه‌ و فێر بوونی زانست و به‌ره‌و پێش چوون ده‌بێ ئه‌و زوڵمه‌یان لێ بكرێ. دیكتاتۆرِییه‌ت ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تێكی زاڵم له‌ به‌رانبه‌ر میلله‌تدا ده‌یكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش سته‌م و نارِه‌واییه‌ كه‌  ده‌ر حه‌ق به‌ منداڵه‌كان ده‌كرێ، له‌ جارنامه‌ی مافی منداڵان سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی و سه‌ركونه‌ كردنی مندالاندا هاتووه‌ كه‌ هیچ منداڵێك نابێت تا ته‌مه‌نی ١٨ سالان تاو بداته‌ كاركردن و هیچ منداڵێكیش نابێ تا گه‌یشتن به‌و ته‌مه‌نه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ زۆری لێبكرێ. به‌لام به‌ واقیع له‌ ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌وه‌ی بایه‌خی پێنادرێت و گاڵته‌جارانه‌یه‌ جارنامه‌ی مافی مرۆڤ و مافی منداڵه‌. ده‌بێ بزانین له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا خه‌تاكه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ دایك و باوك كه‌ بایه‌خ نادات به‌ مافی منداڵه‌كه‌ی وه‌ دوایی ده‌بێ بڵێین كه‌ ده‌سه‌لات كه‌مته‌رخه‌مه‌. ئه‌و مندالانه‌ى به‌و شێوه‌یه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌بن  كه‌ گه‌وره‌ ده‌بن تووشی دیارده‌ی خراپ و كارى دزێو له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا ده‌بن. بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مندالان و پاراستنی مافه‌ ره‌واكانی مندالان پێویسته‌ رێكخراوگه‌لێك كه‌ به‌ راستی هه‌وڵ و تێكۆشانیان بۆ پارێزگاری كردنی مافی مندالانه‌ دابمه‌زرێت، دیاره‌ رێكخراو هه‌ن كه‌ به‌ ناو پارێزگاری له‌ مافی مندالان ده‌كه‌ن یان به‌ ناوی رێكخراوی دژی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به‌ مندالان باس له‌داكۆكى مندالان ده‌كه‌ن، به‌لام به‌راستى وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه‌رێگا چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ى پێشێلكردنى مندالان بكه‌ن و كارێك بكه‌ن كه‌ مندالان له‌ كیچصشه‌ و بێ مافى رزگاریان ببێ.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئیران باوه‌ری وایه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زوڵم و زۆری له‌ راده‌به‌ده‌ر له‌گه‌ڵ مندالان و لاوان كراوه‌ و ده‌كرێ   هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ بۆ پاراستن و ده‌ستبه‌ركرانی ماف و ئازادییه‌كان و خوشگوزه‌رانی مندالان و لاوان هه‌وڵی كاریگه‌ر و جیددی بدرێ و رێگه‌ نه‌درێ كه‌ هێچ كه‌س و هیچ ده‌سته‌یه‌ك مندالان و لاوان بچه‌وسێننه‌وه‌ و به‌ قازانجی خۆیان و به‌ زیانى مندالان كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرن، پێویسته‌ مندالان له‌  باری خوێندن و بارهێنانی سه‌رده‌میانه‌ هه‌لی له‌ باریان بۆ دابین بكرێ و بتوانن وه‌ك نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌ل خزمه‌تی گه‌وره‌ به‌ خه‌ڵك و نیشتمان بكه‌ن.
 (( داهاتووی هه‌ر گه‌لێك منداڵه‌ و هه‌ر منداڵێكیش به‌رِێوه‌به‌ری هه‌ر گه‌لێكه‌)) .
        


ڕێکه‌وت: 2010-12-15 10:39:06
به‌شی ( )