به‌رێوه‌چوونى رێوره‌سمى چه‌كداركردنى ده‌سته‌یێك پێشمه‌رگه‌
به‌رێز سه‌یید كامیل نورانى فه‌رد ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمان په‌یامێكى به‌وبۆنه‌وه‌ پێشكه‌ش كردكه‌ تێدا ئاماژه‌ى به‌ گه‌وره‌یی  و جێگه‌ و پێگه‌ى هه‌ڵویستى بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ كرد كه‌ سه‌رچاوه‌گرتووه‌ له‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تى و ووشیارى نه‌ته‌وه‌یی. له‌به‌شێكى دیكه‌دا تیشكى خسته‌ سه‌ر خه‌باتى چه‌ند ساڵه‌ى سازمان و له‌سه‌رووییه‌وه‌ ده‌ور و كاریگه‌رى خه‌بات و رێبه‌رى هه‌میشه‌ زیندوومان جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال الدین حسێنى له‌ سه‌رخستنى ئه‌و خه‌باته‌ نه‌پساوه‌یه‌. به‌رێز نورانى فه‌رد ووتى، مامۆستا ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ بووه‌ كه‌ باشترین و پاكترین سیماى شۆرشگێرى له‌خه‌باتى رزگاریخوازانه‌ى نه‌ته‌وه‌یی پێشان رۆڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌ى دا و ده‌تواندرێ له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا مامۆستاى هه‌رگیز نه‌مر بكرێ بۆ هێما و سمبول و سه‌رمه‌شق بۆ چینى خه‌باتكار و نه‌وى نوێى مافخواز. له‌دواى ووته‌كانى به‌رێزیان په‌یامى ئه‌و ده‌وره‌یه‌ى فیرگه‌ى سیاسی نیزامى له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه‌ نوێیانه‌ پێكه‌ش كرا و تێدا پێزانینى خۆیان بۆهه‌وڵ و ماندووبوونى مامۆستایانى فێرگه‌ ده‌ربرى. له‌پاشان دا  رێوه‌رسمى پێشكه‌ش كردنى چه‌ك له‌ لایه‌ن به‌رپرسانى ده‌وره‌ى فێرگه‌ى سیاسی نیزامى به‌رێوه‌ چوو.
رێوره‌سمه‌كه‌ به‌ خواردنى شیرینى و وێنه‌ى یادگارى و هه‌ڵپه‌ركێ كۆتایی پێهات.    






ڕێکه‌وت: 2010-12-16 08:41:35
به‌شی ( )