دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئیدز له‌ وه‌لاتی ئالمان
 به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر "كریستیانه‌ ئه‌لزیر" توانیویانه‌ پیاوێك چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدز بووه‌, وێرِای ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی خوێنیشی هه‌بووه‌. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی مادده‌یه‌كی كیمیاوی ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ باری به‌رگری له‌شی نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌كاته‌ سفر, دواتر به‌هۆی نه‌شته‌گه‌ریه‌ك خانه‌ی نوێیان له‌ له‌شی نه‌خۆشه‌كه‌ چاندووه‌. توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه‌, ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئیدزن ده‌كرێ چاكبنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ر بكرێن. شایه‌نی باسه‌ ئیدز یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌كان كه‌ مرۆڤ به‌ره‌و رێره‌وی مه‌رگ ده‌بات. 


ڕێکه‌وت: 2010-12-17 06:45:20
به‌شی ( )