سازمانى خه‌بات تا چه‌ند وه‌لامده‌ره‌وه‌ى داخوازیه‌كانى گه‌لى كورد له‌ كوردستانى ئێرانه‌؟
 به‌رانبه‌ر بوو، به‌لام به‌و گۆرِانانه‌ى وه‌دیهاتوون، مه‌سه‌له‌ى ئیدۆلۆژیش كه‌م ره‌نگ بۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ست و بیرى نه‌ته‌وه‌ییش له‌ ناو كورددا زیادتر له‌ رابردوو بایه‌خى پێ ده‌درێ و له‌ زۆر وه‌ختدا مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌یی گرینگتر بووه‌ له‌ فكرى جۆراوجۆر.
یه‌ك له‌و سازمانانه‌ى كه‌ له‌ ٣٠ ساڵى رابردوودا چالاكانه‌ له‌ مه‌یدانى خه‌بات و تێكۆشان بووه‌ و بۆ هاتنه‌دیی ئامانجه‌ ره‌واكانى كورد ده‌ورى خۆى گێرِاوه‌ و به‌ ئیدۆلۆژیێكى جیاواز له‌ حیزب و رێكخراوه‌كانى دیكه‌ كارى كردوه‌، سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران بووه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵووگۆرِانه‌ى كه‌ پێشتر باس كران، سازمانى خه‌بات توانى نوێ گه‌ری بكا و به‌خۆیدا بچێته‌وه‌ و خۆى ئابده‌یت كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ پێشره‌ویى ئه‌و خه‌باته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ى كه‌ له‌ كوردستانى ئێراندایه‌ بكات.
یه‌كێك له‌و گۆرانكاریانه‌ى كه‌ زۆر جێگه‌ى بایه‌خ و سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى واقعى كوردستانى ئێران و گۆرانكاریه‌ كۆمه‌لایه‌تیى و سیاسیه‌كان، سازمانى خه‌بات مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى كردۆته‌وه‌ رێبازى خۆى و وه‌ك هێزێكى نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رده‌میانه‌ درێژه‌ به‌ تێكۆشان ده‌دا  و له‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ تاكه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى سازماندا ئازادن خاوه‌نى دین و باوه‌رى تایبه‌ت به‌ خۆیان بن، هه‌ڵبه‌ت به‌ رێزدانان بۆ دین و باوه‌ركان به‌ تایبه‌ت ئیسلام. ئه‌و شێوه‌ روانینه‌ بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ سازمانى خه‌بات گرینگیێكى باش و به‌رچاو به‌ تاك له‌ چوارچێوه‌ى رێكخستنه‌كانى خۆیدا بدا.
هه‌ر چه‌ند تا ئێستاش هه‌ن كه‌سانێك كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ سیاسه‌ت و باوه‌رى سازمانى خه‌بات بشێوێنن، به‌لام سازمانى خه‌بات له‌ كونگره‌ى سێهه‌مه‌وه‌ وه‌ك هێزێكى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى درێژه‌ به‌ خه‌بات و تێكۆشانى ده‌دا و سیاسه‌تێكى گرتۆته‌ پێش كه‌ هیچ كه‌س له‌ كوردستان نامۆیی لێ نه‌كا. بێ شك یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانى هێزێكى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى رێزگرتنه‌ له‌ ئه‌دیان و بیر و باوه‌رِى جه‌ماوه‌ر و نابێ دژ به‌ هیچ دین و مه‌زهه‌بێك بوه‌ستێته‌وه‌. به‌تایبه‌ت  هێزێكى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى ئه‌گه‌ر له‌ كوردستاندا بێ و واقیعى كوردستان له‌ به‌رچاو بگرێ، (چوونكه‌ كۆمه‌ڵگاى كوردستان كۆمه‌ڵگایێكى سوننه‌تیه‌ و دین بۆته‌ فه‌رهه‌نگى ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى ئێمه‌ خه‌باتى بۆ ده‌كه‌ین) كه‌وایه‌ ده‌بێ رێزمان هه‌بێ بۆ فه‌رهه‌نگ و سوونه‌نى گه‌له‌كه‌مان و نابێ به‌ هیچ شێوه‌یێك دژایه‌تى دین و باوه‌رى خه‌ڵك بكه‌ین.
به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سازمان توانیویه‌تى فه‌رهه‌نگى یه‌كتر قه‌بووڵ كردن و رێزگرتنى به‌رانبه‌ر جێگیر بكا، و ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ دیموكراتیه‌ بكاته‌ به‌ردى بناغه‌ى كاره‌كانى، بێ گوومان ئێمه‌ كه‌ ئامانجه‌مان دیموكراتیزه‌كردنى كۆمه‌ڵگاى كوردستان و ئێرانه‌ ده‌بێ ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ له‌ ئێستاوه‌ په‌ره‌ پێ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ داهاتوودا ئاسانتر سیسته‌مێكى دیموكراتى و پارڵه‌مانى جێگیر بێ.
له‌ هه‌مان كاتدا سازمانى خه‌بات باوه‌رى ته‌واوى به‌ پلۆرالیسم و فره‌یی هه‌یه‌ و پێى وایه‌ ناردروسته‌ هه‌ر لایه‌نێك ئیدعاى ده‌سه‌لات و به‌رێوه‌به‌رى داهاتووى كوردستان بكا و ده‌بێ به‌ تێكرِاى هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان  كوردستان به‌رێوه‌ بچێ و هه‌موو باوه‌رمان به‌ ئازادى هه‌ڵبژاردن هه‌بێ و هه‌ر لایه‌نه‌ به‌ پێى نفوز و تواناى كه‌ له‌ سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌رده‌كه‌وێ، جێگه‌ وو پێگه‌ى دیارى ده‌كرێ.
ئازادى چاپه‌مه‌نى و راگه‌یاندن یه‌كێك له‌ باوه‌ر و ئامانجه‌كانه‌ و سازمان پێى وایه‌ ئازادى رِاده‌ربرِین ئه‌مرێكى واقیعه‌ و ده‌سه‌لاتى داهاتووى كوردستان به‌بێ هیچ ئه‌ملاوئه‌ولایێك  ده‌بێ پێ به‌ندى بێ و هاوكاریى نووسه‌ران و رۆژنامه‌ نووسان بكا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئازادى، بیر و رِاى خۆیان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى و ئابوورى له‌ كوردستاندا ده‌رببرِن، چوونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌زایه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران نه‌خوڵقێ و هه‌وڵى سه‌ركوت كردنیان بدرێ له‌ به‌رانبه‌ردا ئه‌وانیش له‌ حاست رووداوه‌كانى رۆژ بێ ده‌ربه‌ست ده‌بن و ئاماده‌ نابن ئه‌و مه‌سئولیه‌ته‌ گرینگ و حه‌یاتیه‌ى له‌ ئه‌ستۆیانه‌، وه‌ئه‌ستۆى بگرن.
سه‌باره‌ت به‌ باقى چین و تووێژه‌كانى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگا هه‌ر له‌ ئافره‌تانه‌وه‌ بگره‌ تا مندالان و لاوان و خوێندكاران و مامۆستایان و كرێكاران و شانۆكاران، سازمان خۆى به‌ به‌رپرس و داشداریان ده‌زانێ و تێده‌كۆشێ بۆ هاتنه‌ دیی ماف و ئازادیه‌كانیان. و پێى وایه‌ نابێ هیچ یه‌ك له‌ چینه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى له‌ مافه‌كانیان بێ به‌ش بكرێن، به‌ڵكوو له‌و باوه‌رِه‌دایه‌ ده‌بێ هاوكاریان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یێكى به‌رچاو بێنه‌ مه‌یدان و ده‌ور و نه‌قشى خۆیان كه‌ خزمه‌ت به‌ بردنه‌ پێشى رۆشنبیرى و كرانه‌وه‌ى زێهنیه‌تى خه‌ڵك، بگێرِن.
سه‌باره‌ت به‌ كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان،سازمانى خه‌بات  پێى وایه‌ ده‌بێ هه‌ر هاووه‌لاتیێكى كوردستانى چ له‌ به‌رێوه‌به‌رى و چ له‌ پارڵماندا به‌شدار بێ و مافه‌كانیان له‌ یاساى بنه‌رِه‌تى كوردستاندا به‌ ره‌سمى بناسرێ، و  هیچ هێز و لایه‌ن و ده‌سه‌لاتێك نه‌توانێ مافى كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان له‌ به‌رچاو نه‌گرێ و پێشێلیان بكات، یه‌كێك له‌ ستراتژیه‌ گرینگه‌كانى سازمانى خه‌بات هاوكارى و پشتیوانى كردنه‌ له‌ كه‌مایه‌تیه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان و وه‌ك هێزێكى نیشتمانى خۆى به‌ به‌رپرس ده‌زانێ له‌ گه‌یشتنیان به‌ ماف و ئازادیه‌كانیان.
به‌و پێناسه‌ كورته‌ى كه‌ له‌ ماهیه‌ت و ئامانجه‌كانى سازمانى خه‌بات كرا، ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ى ئێستا كاریان بۆ ده‌كرێ له‌ داهاتووشدا هه‌وڵ بدرێ ئه‌و سیاسه‌ته‌ دروست و واقیع بینانه‌ى سازمان ببرێته‌ نێوخۆى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانیان پێ ئاشنا بكرێ، له‌ داهاتووێكى زۆر نزیكدا زیاتر له‌ جاران له‌لایه‌ن خه‌ڵكى كوردستانه‌وه‌ پشتیوانى زیاترى لێده‌كرێ. به‌ڵگه‌ى هه‌ره‌ زیندوو بۆ ئه‌و راستیه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بنكه‌ و باره‌گاكانى سازمان له‌ تاراوگه‌ و ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى كوردستانى ئێرانه‌ و به‌و كه‌م ئیمكاناتیه‌ى له‌ ئارادایه‌، به‌ شێوه‌یێكى به‌رچاو جوابی داوه‌ته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ جێى سه‌ره‌رِاى ئه‌و كه‌موكوورِیانه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى،  سازمان ده‌توانێ وه‌لامده‌ره‌وه‌ى ویست و داواكانى گه‌لى كورد به‌ هه‌موو چین و تووێژه‌كانیه‌وه‌ بێ.

ڕێکه‌وت: 2010-12-17 06:59:28
به‌شی ( )