قازى دادگا ووتى: به‌دڵنیاییه‌وه‌ ته‌نافى ئیعدامت ده‌خه‌مه‌ مل
شكاوه‌ و له‌برق دراوه‌ و به‌ میله‌ى ئاسن و قامچى  بۆ چه‌ند ساعه‌ت لێی دراوه‌. ناوبراو باس له‌وه‌ ده‌كا كه‌ له‌دواى ٥ مانگ لێدان و شكه‌نجه‌ له‌ شارى مه‌هاباد له‌لقى لێكۆڵینه‌وه‌ دادگای رژیم به‌ به‌رێوه‌به‌رى  شێخ لو ته‌نیا ناو و نازناویان لێ پرسیم و پاشان كاغه‌زێكیان پێ ئیمزا كردم و به‌وشێوه‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كۆتایی پێهات. پاشان له‌ كۆبوونه‌وه‌ى دادگاییه‌كه‌م له‌ لقى دادگاى رژیم به‌ سه‌رۆكایه‌تى قازى خوداداى، پێش ئه‌وه‌ى كه‌ ناو و ناز ناو و پرسیارێكم لیچبكرێ، خێرا به‌ منى ووت بۆ چى هاوكارى مه‌ئموره‌كانت نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رووى ئیعدامه‌وه‌ حوكمێك هه‌بووایه‌ پێم ده‌داى، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ته‌نافى ئیعدام ده‌خه‌مه‌ ملته‌وه‌ و پاشان ووتى دادگا كۆتایی پێهات. گوڵپه‌رى پوور له‌ نامه‌كه‌ى دا ئیشاره‌ به‌وه‌ ده‌كا كه‌ له‌ دادگایی كردنه‌كه‌ى له‌شارى سنه‌ هه‌ر به‌و تاوانه‌ حوكمى بارمته‌ى ١٠ میلۆن تمه‌نى بۆ ده‌رچووبوو. ناوبراو ده‌لێ له‌ هیچ وه‌لات و نیزامێكى قه‌زایی به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ و ٢ حوكمى جیاواز له‌ یه‌ك سیسته‌مى قه‌زایی ده‌ربچێ.


ڕێکه‌وت: 2010-12-18 08:28:06
به‌شی ( )