چه‌ند هه‌واڵێكى كوردستانى
بوونى نه‌بووه‌ به‌لام به‌و حاڵه‌ش سه‌رجه‌م ئاسانكاریی و قه‌رز و یارانه‌كانى وه‌رگرتووه‌ و بێجگه‌ له‌وه‌ش ئێستا خوازیارى وه‌رگرتنى سووته‌مه‌نى زستانى بووه‌. ده‌گووترێ خاوه‌نى ئه‌و شوێنه‌ به‌ هۆى ده‌ست رۆیشتووى خۆى توانیویه‌تى برِى ١ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن قران قه‌رز و ٢٢٥ میلیۆن قران یارانه‌ وه‌ربگرێ.
مامۆستایێكى كرماشانى پله‌ى دووهه‌مى فستیواڵى فیلمى خوێندكارى وه‌رگرت
بابه‌ك شوكرى مامۆستاى خه‌ڵكى كرماشان له‌ چواره‌مین فستیواڵى نه‌ته‌وه‌یی فیلمى خوێندكاریی زانسته‌گه‌ى صداوسیما پله‌ى دووهه‌مى له‌ به‌شى ئه‌نیمه‌یشن بۆ دروست كردنى فیلمى (كاما) وه‌ده‌ست هێنا.
دوو كۆڵبه‌ر له‌ پیرانشار كوژران
 له‌ درێژه‌ی‌ فشار بۆ سه‌ر كاسبكارانی‌ له‌ كوردستان و ته‌قه‌ كردن لێیان له‌م رۆژانه‌دا به‌ هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌ته‌كان له‌ سه‌ر سنووری‌ پیرانشار دوو هاووڵاتی‌ كوردی‌ دیكه‌ كوژران.
به‌ پێی‌ هه‌واڵه‌كانی رۆژهه‌لات تایمز  به‌ هۆی‌ هێرشی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌ته‌كان بۆ سه‌ر كاسبكارانی‌ سه‌ر سنووری‌ پیرانشار دوو هاووڵاتی‌ به‌ ناوه‌كانی‌ عوسمان محه‌ممه‌دی‌ و مه‌حموود مینه‌زاده‌ كه‌وتنه‌ به‌ر ته‌قه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییته‌كان و كوژران. شایانی‌ باسه‌ ته‌رمی‌ هه‌ردووكیان بۆ به‌خاك سپاردن گه‌رِاندراوه‌ته‌وه‌ مه‌هاباد و له‌و شاره‌ به‌خاك سپێردراون. ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ هه‌ردوكیان خه‌ڵكی‌ ئاوایی‌ به‌یتاسی‌ سه‌ر به‌ شاری‌ مه‌هاباد بوون. هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌ ئه‌منییته‌كان دوای‌ ئه‌و رووداوه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر كاسبكارانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ و ده‌ستیان به‌ سه‌ر ئه‌سپ و كه‌ل و په‌لی‌ كاسبكاران دا گرتووه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌سپی‌ كاسبكارانیان كوشتووه‌.
ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی رژیم له‌ كاسبكارانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت    
هێزه‌كانی رژیمی ئاخوندی له‌ درێژه‌وی سیاسه‌تی كوشتنی كاسبكارانی كورد شه‌وی هه‌ینی له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ده‌سته‌یێك له‌ كاسبكارانی كوردیان خسته‌ كه‌مین و ته‌قه‌یان لێ كردون.له‌ ئاكامی ئه‌و ده‌ستێژه‌ی چه‌كى هێزه‌كانی رژیم دا كاسبكارێك به‌ ناوی ئازادی مه‌لا هه‌مزه‌ كوژراوه‌ و كاسبكارێكیش به‌ ناوی محه‌مه‌د كوری خالید خه‌ڵكی دێى دارمه‌كه‌ون بریندار بووه‌.


 


ڕێکه‌وت: 2010-12-19 07:28:56
به‌شی ( )