رێكخستنه‌وه‌ى كومیته‌ى ئه‌ندامانى سازمانى خه‌بات له‌ سلێمانى
پێوه‌ندى سلێمانى باسێكى له‌سه‌ر ئاڵوگۆره‌ جیهانى و ناوچه‌ییه‌كان كرد و هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر بارودۆخى ئێران و پێگه‌ى لاوازى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئاخوندى و هه‌روه‌ها باسی ره‌وشی هه‌نووكه‌یی بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى كورد له‌ كوردستانى ئێران و ئه‌رك و كاره‌كانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران كرد. له‌دواى ووته‌كانى به‌رێز به‌هرامى برِگه‌ى هه‌ڵبژاردنى كومیته‌ى نوێى لایه‌نگرانى سازمان له‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌ستى پێكرد. له‌ئاكامى هه‌ڵبژاردنێكى نه‌هێنى كومیته‌یێكى ٣ كه‌سی به‌ به‌رپرسیاریه‌تى كاك لوقمان سه‌رده‌شتى پێكهات. له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ وێراى پیرۆزبایی به‌ كومیته‌ى تازه‌ هه‌ڵبژێردراو لایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات ئه‌رك و راسپارده‌كانى كومیته‌ دیارى كرا. 

ڕێکه‌وت: 2010-12-19 08:47:19
به‌شی ( )