لێپرسراوانى پله‌به‌رزى ئه‌مریكا: سازمانى موجاهیدین له‌ لیستى ترۆریستى بێننه‌ ده‌ره‌وه‌
له‌ مافى موجاهیدینى ئه‌شره‌ف و لابردنى ناوى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران له‌ لیستى ترۆریستى ئه‌مریكا، پێداگرى له‌سه‌ر كرایه‌وه‌. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌شداریان كردبوو له‌و سه‌مپۆزیۆمه‌ بریتى بوون له‌ مایكل موكیزى وه‌زیرى دادگوسته‌رى پێشووى ئه‌مریكا، تام ریچ وه‌زیرى ئه‌منیه‌تى ناوخۆ و فه‌رماندارى پێشووى پێنسیلوانیا، جان بتۆڵتۆن باڵوێزى پێشووى ئه‌مریكا له‌ سازمانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و جێگرى پێشووى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌، فرانسیس تاونزند راوێژكارى پێشووى ئه‌منیه‌تى ناوخۆ و دژه‌ ترۆریسمى ئه‌مریكا، راس وج وود سه‌رۆكى به‌شى مافه‌ نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسی له‌ زانستگه‌ى جان هاپكینزى ئه‌مریكا، تام تانكرێدۆ نوێنه‌رى پێشووى كۆنگره‌ و كاندیداى سه‌رۆك كۆمارى، پرۆفیسۆر رێمۆند ته‌نتێر  سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى سیاسه‌تى ئێران و ئه‌ندامى پێشووى شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، نیل لیۆنگستۆن سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئیگزه‌كتیووئه‌كشن و كێنت كیتزمه‌ن و سه‌رۆكى سرویسى لێكۆڵینه‌وه‌ى كۆنگره‌ى ئه‌مریكا. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ دا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ له‌سه‌ر په‌یره‌و كردنى سیاسه‌تێكى هێرشبه‌رانه‌ترى ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستى گۆرینى رژیمى ئێران پێداگرییان كرد و هه‌روه‌ها داوایان كرد ناوى موجاهیدینى خه‌ڵق له‌ لیستى ره‌شى ئه‌مریكا رِه‌ش بكرێته‌وه‌. جێگه‌ى باسه‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ دژكرده‌وه‌ى رژیمى لێبۆوه‌ و هه‌واڵده‌رى سپاى پاسداران  رژیم نیگه‌رانى له‌وپشتیوانیه‌ ده‌ربرى و نووسى: له‌درێژه‌ى پشتیوانى ئه‌مریكا له‌ ره‌وتى ئاژاوه‌ هێندێك له‌به‌رپرسانى ئه‌مریكا خوازیارى هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ى گروهه‌كى ترۆریستى موجاهیدنى خه‌ڵق له‌ لیستى ترۆریستى و گۆرینى رژیم له‌ ئێران بوونه‌.


 


ڕێکه‌وت: 2010-12-20 09:07:34
به‌شی ( )