چه‌ند هه‌واڵى كوردستانى
له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌. جێگه‌ى باسه‌ له‌شاره‌كانى دیكه‌ى ئێرانیش ناره‌زایه‌تى خه‌ڵك به‌ هۆى گرانى سه‌رسوورهێنه‌ر درێژه‌ى هه‌یه‌.
گرتنى چه‌ند هاوه‌لاتى بۆكانى و مه‌هابادى
له‌چه‌ند رۆژى رابردوو ژماره‌یێك هاوه‌لاتى له‌ شاره‌كانى بۆكان و مه‌هاباد كه‌ زۆربه‌یان ئه‌ندامى خانه‌واده‌ێكن له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانى حكوومه‌تیه‌وه‌ گیراون. به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان، سوڵتان، عه‌لى، رزگار، وه‌لى، شۆرِش و خه‌دیجه‌ ئه‌فشارى، مه‌نسور ده‌ریانوش، هێمن فه‌رمان و سوره‌یا مام ره‌حمان پوور، له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌چه‌ند رۆژى رابردوو دا گیراون. هه‌ر چه‌ند تا ئێستا به‌ ره‌سمى نه‌زانراوه‌ تۆمه‌تى وه‌پاڵخراوى ئه‌و كه‌سانه‌ چییه‌،به‌لام شێمانه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كرێ هۆى سیاسی هه‌بێ.
داخستنى گه‌وره‌ترین شیركه‌تى به‌رهه‌مهێنانى ئیلام و بێكارى ١٨٠ كرێكار
به‌رێوه‌به‌رى ماڵى كرێكارى شارى ئیلام هه‌واڵى داخستنى شیركه‌تى زه‌رجین بافتى ئه‌و شاره‌ى دا كه‌ بۆته‌ هۆى بێكارى ١٨٠ كرێكار له‌و كارخانه‌یه‌. ئه‌و شیركه‌ته‌ به‌ ١٥ ساڵ پێشوونه‌ى چالاكى له‌ گه‌وره‌ترین و گرینگترین شیركه‌ته‌كانى ئیلامه‌. ئه‌و ١٨٠ كرێكاره‌ نزیك به‌ مانگێكه‌ له‌ كار ده‌ركراون و ئێستا بێكارن. عه‌لى غیاسی له‌ چالاكانى كرێكارى ووتى: كه‌مبوونى پووڵ، گرانى مه‌وادى سه‌ره‌تایی و نه‌فرۆشتنى  به‌رهه‌مه‌كانى به‌ هۆى  داخستنى ئه‌و كارخانه‌یه‌ زانیووه‌.
پشیله‌كانی به‌همه‌ن قوبادی له‌ ناو ده‌ فیلمی به‌رچاوی واشنتۆن پۆستدا 
 فیلمی سینمایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" له‌ ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، له‌ لیستی ناوی ١٠ فیلمی سینه‌مایی به‌رچاوی رۆژنامه‌ی ناوداری "واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی، ده‌ستنیشانكراوه‌.
به‌ پێی راپۆرِتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ شاری تاران، فیلمی سینه‌مایی "كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره‌ ..." واته‌ "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌ ..." Nobody knows about Persian cats… دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی، كه‌ تا ئێستا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ فیستیڤاڵه‌ ناوداره‌كانی جیهان به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ناو ١٠ فیلمی سینه‌مایی به‌رچاوی سینه‌مای دنیا له‌ رۆژنامه‌ی پرِبایخی "واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستنیشانكراوه‌. ناوی فیلمه‌كانی دیكه‌ی رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بریتین له‌: فیلمی سینه‌مایی "كاتژمێر ١٢٧" ١٢٧ Hours له‌ ده‌رهێنانی دێنی بویل، فیلمی سینه‌مایی "تۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تیی" The Social Network له‌ ده‌رهێنانی ده‌یڤید فنیچێر، فیلمی سینه‌مایی "تكایه‌ بده‌" Please Give له‌ ده‌رهێنانی نیكۆلۆ هۆلۆفجنێر، فیلمی سینه‌مایی "روخساری رۆح" The Ghost Writer له‌ ده‌رهێنانی رۆمان پۆلانسكی، فیلمی سینه‌مایی "چیرۆك تیلمان"  The Tillman Story له‌ ده‌رهێنانی ئه‌میر بارلوو، فیلمی سینه‌مایی "كافه‌ی ته‌وه‌هوم" Inception له‌ ده‌رهێنانی كرۆستۆفێر نۆلان، فیلمی سینه‌مایی "یاری به‌ ئینسافانه‌" Fair Game له‌ ده‌رهێنانی داگ لیمان، فیلمی سینه‌مایی "منداڵانی ده‌ستی رِاست" The Kids Are All Right له‌ ده‌رهێنانی لی ئۆنكریچ، فیلمی سینه‌مایی "من ئه‌وینم" I Am Love له‌ ده‌رهێنانی تیلدا ئێسویلتۆن.



 


ڕێکه‌وت: 2010-12-21 09:23:24
به‌شی ( )