پێكهێنانى كومیته‌ى هاوكارى هێزه‌ كوردستانیه‌كان له‌ وه‌لاتى فینله‌ند و به‌شدارى كومیته‌ى فینله‌ند له‌ رێوره‌سمى ٢٦ سه‌رماوه‌ز
توركوى فینله‌ند كرد. جێگه‌ى باسه‌ پێش به‌رێوه‌ چوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ٥ حیزبی كوردستانى له‌ده‌ورى یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ و كومیته‌ى هاوكارى هێزه‌ كوردستانیه‌كانیان له‌ وه‌لاتى فینله‌ند دامه‌زراند. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رپرسی كومیته‌ى فینله‌ندى سازمان به‌رێز جه‌لال شه‌ریفى به‌شدارى تێدا كرد پێكهاتبوون له‌ سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران،  پارتى دیموكراتى كورد، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ى شۆرِشگێرى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى،  بزووتنه‌وه‌ى دیموكراتیكى یارسان و حیزبی دیموكراتى كوردستان.
له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ٢٦ى سه‌رماوه‌ز په‌یامى هاوبه‌شى كومیته‌ى هاوكارى هێزه‌ كوردستانیه‌كان له‌ وه‌لاتى فینله‌ند له‌ لایه‌ن به‌رێز به‌شیر ئه‌میر خانى  پێش كه‌ش كرا.  

ڕێکه‌وت: 2010-12-21 09:25:55
به‌شی ( )