راگه‌یه‌ندراوى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران ((لابردنى یارانه‌كان شكستى سیاسه‌تى ئابوورى رژیمى ئاخوندى))
داهاتى ده‌وڵه‌ت كه‌ له‌ئاكامى ئابلۆقه‌ نێوده‌وله‌تیه‌كان و سیاسه‌تى پشتیوانى له‌ ترۆریست و یارمه‌تى تاقمه‌ جۆراوجۆركانى ناوچه‌كه‌ وه‌دى هاتووه‌. رژیمى ده‌یهه‌وێ به‌ به‌رێوه‌بردنى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه‌ سندووفى به‌تاڵى داهاتى نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت پرِ بكاته‌وه‌ و هه‌روه‌ك ئیده‌عا گاڵته‌جارییانه‌كه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد كه‌ ووتى  پێش له‌ به‌ فیرۆچوونى برێكى زۆر له‌ داهاتى وه‌لات ده‌گیرێ كه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ پاره‌یه‌كى زۆر ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ر داهاتى حكوومه‌ت و ده‌ستیان ئاوه‌لا ده‌بێ بۆ یارمه‌تى دانى زیاترى  حیزبولڵا و تاقمه‌ ترۆریسته‌كانى دیكه‌ له‌سه‌رانسه‌رى جیهان.  له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد باسی له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ نرخه‌كان له‌پرۆسه‌یێكى له‌سه‌رخۆ به‌ره‌وسه‌ر هه‌ڵده‌كشێ و چینى هه‌ژار له‌گه‌ڵ فشارێكى زۆر به‌ره‌وروو نابن، به‌لام یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وته‌كانى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه‌ له‌دواى به‌رێوه‌بردنى، پێچه‌وانه‌ى ئیدعاكانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى ده‌رخست و نرخه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ییه‌كى سه‌رسوورهێنه‌ریان به‌ خۆوه‌ بینى. به‌شێوه‌یێك كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى پێداویستیه‌ گرینگه‌كانى خه‌ڵك وه‌ك برق، ئاو، گاز، ئارد، به‌نزین، گازۆئیل و كرێ ماشین و ...هتد  ٣ تا ٤٠ به‌رانبه‌ر له‌سه‌ره‌تاى به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌كه‌ خه‌ڵكى تووشی راچڵه‌كان و نیگه‌رانى گه‌وره‌ كرد. بێگومان ئه‌و ره‌وته‌  به‌شێكى زۆر له‌ خه‌ڵكى ئێران ده‌خاته‌ گرفتێكى جیددى و ژیانى ناله‌بار و مه‌مره‌ و بژی خه‌ڵك به‌ تایبه‌تى هه‌ژارانى ئێران ئاڵۆزتر و ناله‌بارتر ده‌كا.
لێپرسراوانى رژیم ئیدعاى قازانجه‌كانى به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌ى ئامانجدار كردنى یارانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌لام له‌ ژێر ناوى گه‌لاڵه‌ى به‌ره‌وسه‌ربردنى ئه‌منیه‌تى كۆمه‌لایه‌تى شاره‌كانى كوردستان و ئێرانیان میلیتاریزه‌ و ئه‌منیه‌تى كردووه‌. له‌رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌بردنى ئه‌و گه‌لاڵه‌ زیانباره‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى ئێران پرِ بوونه‌ له‌ هێزه‌ سه‌ركووتگه‌ره‌كان و سیماى شاره‌كان بۆته‌ مه‌یدانى شه‌ر. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌لاڵه‌یه‌ قازانجى هه‌یه‌ و له‌درێژماوه‌دا سووده‌مه‌ند ده‌بێت بۆ ئابوورى وه‌لات و نرخى هه‌لاوسان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ چ پێویست به‌و ترس و تۆقاندنه‌ ده‌كا و بۆ ده‌بێ ئه‌و گشته‌ هێزه‌ سه‌ركووتگه‌ره‌ برژێننه‌ ناو شه‌قامه‌كان.
گه‌لاڵه‌ى به‌ناو ئامانجداركردنى یارانه‌كان واته‌ لابردنى سوبسیده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان و پێش كه‌ش كردنى كه‌ل و په‌ڵ و پێداویستیه‌كان به‌ نرخه‌ راسته‌قینه‌كانى خۆى، واته‌ گرانیه‌كى كتوپرِى پێداویستیه‌كان به‌ كۆمه‌ڵگا زیاد بكرێت له‌ كاتێكدا كه‌ داهاتى خه‌ڵك ئه‌وه‌نده‌ به‌رز نابێته‌وه‌ كه‌ بتوانن كه‌ل و په‌لى گران بوو بۆ ژیان دابین بكه‌ن و له‌ئاكامدا تواناى كرین و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ وبارى قورسی سه‌ر شانى خه‌ڵكى هه‌ژار چه‌ندین به‌رانبه‌ر قورستر ده‌بێ و بارودۆخى ژیانى خه‌ڵك زیاتر ده‌شێوێ و له‌به‌رانبه‌ریش دا له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك داهاتى ده‌وڵه‌ت به‌ره‌وسه‌ر ده‌چێ. 
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى رژیم زه‌ربه‌یێكى گه‌وره‌ى دیكه‌ بوو كه‌ له‌جه‌ماوه‌رى ئێران درا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رژیم خێرا پاشگه‌ز بێته‌وه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه‌ راگه‌ێنى، بارودۆخه‌كه‌ ناتوانێ جێگیر و ئارام بێ. بێگومان درێژه‌ كێشانى ئه‌و بارودۆخه‌ ئاڵۆزى و بشێوى  و ته‌زاهورات و ناره‌زایه‌تى گه‌وره‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ شێوه‌یێك كه‌ ته‌نانه‌ت ده‌توانێ پایه‌كانى رژیم له‌بناغه‌وه‌ هه‌ڵته‌كێنێ و ببێته‌ هۆى گۆرانێكى زۆر مه‌زن له‌ ئێراندا.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران لابردنى یارمه‌تى و یارانه‌كان له‌سه‌ر كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌كانى  رۆژانه‌ى خه‌ڵك به‌ زیانێكى گه‌وره‌ بۆ چینى هه‌ژار و كه‌م داهات ده‌زانێ و باوه‌رى وایه‌ رژیمى ئاخوندى سه‌ر لێشێواوه‌ و ناتوانێ چاره‌سه‌رى هیچ كام له‌ گرفت و كێشه‌كانى خه‌ڵكى ئێران بكا.
برِیارى نوێى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى و ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و پشتیوانى خامنه‌یی و كاربه‌ده‌ستانى دیكه‌ى ده‌سه‌لات ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ ئه‌و رژیمه‌ ئه‌ركه‌ ئێستا و رابردوویان زیان گه‌یاندن به‌ جه‌ماوه‌ر و داهاتى نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسی ئێرانه‌.
سازمانى خه‌بات ى كوردستان ئه‌و برِیاره‌ى رژیم به‌ توندى مه‌حكووم ده‌كا و داوا له‌ جه‌ماوه‌رى وه‌زاڵه‌هاتوو ده‌كا ریزه‌كانیان یه‌ك خه‌ن و رێگه‌ نه‌ده‌ن ئاخوندان گاڵته‌ به‌ چاره‌نووسیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن ئیمكاناته‌كان ده‌كه‌ین له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ حه‌سته‌مه‌دا زیاتر یارمه‌تى هه‌ژاران بده‌ن و رێگه‌ نه‌ده‌ن سیاسه‌ته‌ نه‌زانكارییه‌كانى ئاخوندان داهاتووى میلیۆنها دانیشتووى ئێران به‌ره‌وهه‌ڵدێر و له‌ناوچوون به‌رێ.
كومیته‌ى ناوه‌ندى
 سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٩
 


ڕێکه‌وت: 2010-12-21 09:50:04
به‌شی ( )