سینه‌گاڵ، مه‌نوچێهرى موتته‌كى به‌بێ ماشین و ئیسكۆرت به‌ره‌ڵلا كرد
لابردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ڵگرى په‌یامێك كه‌ له‌حاڵى به‌رێوه‌بردنى مه‌ئمورییه‌ته‌كه‌ى دایه‌ سووكایه‌تێك به‌و وه‌لاته‌ دێته‌ ئه‌ژمار.  جێگه‌ى باسه‌ له‌دواى وه‌لاخستنى موتته‌كى محه‌ممه‌د عه‌لى رامین جێگیرى مه‌تبووعاتى وه‌زاره‌تى ئیرشادى ئێران و مێهرداد به‌زه‌رپاش سه‌رۆكى سازمانى نه‌ته‌وه‌یی لاوانى رژیمى ئاخوندى به‌ بریارى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌سه‌ر كار ده‌ركران. ده‌گووترێ ئه‌و ده‌ركردنانه‌ ئیسفه‌ندیارى ره‌حیم مه‌شایی جێگرى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى له‌پشته‌وه‌یه‌.

ڕێکه‌وت: 2010-12-22 07:30:46
به‌شی ( )