خه‌ڵكى پیرانشار به‌ یه‌ك ده‌نگ نارِه‌زایه‌تیان ده‌ربرِى
سه‌رشه‌قام و هاتووچۆیان له‌ناو شار راگرتووه‌. دوابه‌دواى به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌ى ئامانجداركردنى یارانه‌كان هه‌روه‌ك چۆن پێش بینى ده‌كرا جه‌ماوه‌ر تووشی گرفتى زۆر گه‌وره‌ ده‌بن، خه‌ڵكى شارى پیرانشار به‌ شێوه‌ییه‌كى كه‌م وێنه‌ رژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و  له‌دژى ئه‌و گه‌لاڵه‌ دژه‌ خه‌ڵكیه‌ ناره‌زایه‌تى ده‌رده‌برِن. ده‌گووترێ شار به‌ ته‌واوى ئاڵۆزه‌ و له‌كونترۆڵى هێزه‌كانى رژیم ده‌رچووه‌ و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئاڵۆزییه‌كه‌ په‌ره‌ بستێنێ و ته‌زاهوراتێكى گه‌وره‌ ساز بكرێ.

ڕێکه‌وت: 2010-12-22 07:44:53
به‌شی ( )