ئه‌گه‌رى ئیعدام كردنى زیندانیه‌كى سیاسی كورد له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌
نیكبه‌خت وه‌كیلى حه‌بیبولڵا له‌تیفیان ووتووه‌ كه‌ حوكمى ئیعدامى ناوبراو رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ٥/١٠/٨٩  به‌رێوه‌ ده‌چێ.  ناوبراو له‌ رێكه‌وتى ١ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٦ گیرا و بۆ ماوه‌ى ٤ مانگ له‌ ژوورى تاكه‌كه‌سی و له‌ژێر شكه‌نجه‌ دابوو. له‌تیفى له‌ ١٠ى پووشپه‌رى ١٣٨٧ له‌ دادگاییه‌كى چه‌ند ده‌قیقه‌ییدا  و به‌ بێ بوونى خانه‌واده‌كه‌ى به‌ تاوانى كرده‌وه‌ دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و نیزام مه‌حكووم به‌ ئیعدام كرا.


ڕێکه‌وت: 2010-12-24 08:04:27
به‌شی ( )