رادوێ كوردى رژیم له‌تاران هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌رِێز مه‌سعود بارزانى
رژیمى ئێرانى دایه‌وه‌. ئه‌وه‌ جارێكى دیكه‌ له‌ژێر ناوى ره‌خنه‌ له‌ قسه‌كانى مه‌سعود بارزانى له‌ كۆنگره‌ى ١٣ى ئه‌و پارته‌ سه‌باره‌ت به‌ مافى چاره‌نووس، رادوێ كوردى تاران پارتى دیموكرات و مه‌سعود بارزانى به‌ ده‌زگاى ئیسرائیل به‌سته‌وه‌ و له‌و راپۆرته‌دا كه‌ له‌ژێرناوى لێدوانه‌ هه‌راسازكه‌رانه‌ى مه‌سعود بارزانى كێ قازانجى لێده‌كات؟ بلاوبۆته‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئه‌و قسانه‌ى پارتى له‌ ژێر كاریگه‌رى سه‌هیونیزمى ئیسرائیل و پشتیوانى ئه‌مریكا ده‌وترێ. له‌به‌شێك له‌و بابه‌ته‌ دا هاتووه‌:
لێدوانه‌ هه‌راسازكه‌رانه‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ناوچه‌ی كوردستانی ئێراق سه‌باره‌ت به‌ مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی كورد، كاردانه‌وه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی پرِ رِه‌خنه‌ و گازنده‌ی به‌ربڵاوی له‌ ناوخۆی ئێراق و له‌ ئاستی ناوچه‌كه‌دا به‌ دواوه‌ بووه‌.
مه‌سعوود بارزانی له‌ رِێ و رِه‌سمی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی دیموكراتی كودستانی ئێراقدا له‌ هه‌ولێر كه‌ زۆر‌ كه‌سایه‌تی و رِێبه‌رانی سیاسیی له‌ سه‌رانسه‌ری ئێراقه‌وه‌ تێیدا به‌شدارییان كردبوو وتی: كورده‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن.
جگه‌ له‌وه‌ش جم و جۆڵه‌كانی چه‌ند ساڵی رِابردووی رِژیمی سه‌هیونیستى ئیسرائیل له‌ خاكى عێراق بێ گومان كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر به‌دیهاتنی ئه‌م بۆچوونه‌. له‌م بارودۆخه‌دا لێدوانگه‌لێكی پرِ هه‌را و هوریا و دووبه‌ره‌كی سازكه‌رانه‌ نه‌ك هه‌ر یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ به‌ڵكوو ده‌توانێ رِه‌وتی سیاسیی و لێكگه‌یشتن له‌ نێوان گرووپه‌ سیاسییه‌كان بشێوێنێ. ئه‌وه‌ش دابینكه‌ری خواستی ئه‌مریكایه‌ له‌ پێناو دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌ و به‌دیهێنانی كه‌شێكی رِه‌شبینانه‌ له‌ نێو عێراقییه‌كاندا به‌ مه‌به‌ستی درێژه‌ی داگیركاری و مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌م وڵاته‌دا‌.
له‌ كۆتایی دا هاتووه‌، عێراق وڵاتێكی چه‌ند ئه‌تنی و چه‌ن ئایینیه‌ و تایبه‌تمه‌ندیی به‌رچاوی ئه‌م وڵاته‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئێراقیكی یه‌كپارچه‌ بووه‌. كه‌وایه‌ هاتنه‌ ئارای قسه‌ و لێدوانگه‌لی هه‌راسازكه‌رانه‌ له‌هه‌مبه‌ر یه‌كگرتویی نیشتمانیی عێراق، نه‌ك هه‌ر كاردانه‌وه‌ی تووندی ئێراقییه‌كانی به‌دواوه‌ ده‌بێ ، به‌ڵكوو قه‌بووڵ كردنی له‌ لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ كه‌ پشتیوانى له‌ عێراقێكی هێور، ئاوه‌دان و یه‌كپارچه‌ ده‌كه‌ن، مومكین نییه‌.


ڕێکه‌وت: 2010-12-24 17:03:14
به‌شی ( )