راگه‌ێندراوى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى له‌داردانى حه‌بیبوڵلا له‌تیفى پوور
دیكتاتۆریان. حه‌بیبوڵلا له‌تیفى پوور شۆره‌ لاوى كورد كه‌ له‌ پاش تێپه‌راندنى ٤ مانگ له‌ زیندانى تاكه‌كه‌سی و له‌ ژێر قورسترین شكه‌نجه‌كان پرۆسه‌ى دادگاییه‌كه‌ى له‌ماوه‌ى چه‌ند ده‌قیقه‌یێك كۆتایی پێهات و به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ تاوانێكى كردبێ به‌ ئیعدام مه‌حكووم كرا و هه‌روه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌ له‌ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو حوكمه‌كه‌ى له‌زیندانى شارى سنه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێ. سیاسه‌تى ئیعدام و له‌ناوبردنى مرۆڤه‌ بێ تاوانه‌كان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتى ئاخوندى كه‌ بۆ ماوه‌ى ٣١ ساڵه‌ په‌یره‌و ده‌كرێ و ئێعدامى ئازادیخوازان بۆته‌ كارێكى سه‌ره‌كى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران ئه‌و برِیاره‌ دژى مرۆڤانه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى و ده‌زگاى مرۆڤكوژى قه‌زایی به‌ توندى مه‌حكووم ده‌كا و داوا له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ و رێكخراوه‌ مرۆڤدۆست و داكۆكیكارانى مافه‌كانى مرۆڤى جیهانى ده‌كا له‌ چوارچێوه‌ى راگرتنى ئه‌و حوكمه‌ ناعادیلانه‌یه‌ تێبكۆشن و هه‌موو هه‌ولێكى خۆیان وه‌گه‌ر بخه‌ن و پێش به‌و پێشێلكارییه‌ به‌رده‌وام و دڵته‌زێنه‌ى مافى مرۆڤ بگرن.

سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٣ى به‌فرانبار


ڕێکه‌وت: 2010-12-25 08:39:18
به‌شی ( )