حوكمى ئیعدامى حه‌بیبوڵلا له‌تیفى دواخرا
٢ى به‌ره‌به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م زیندانى سنه‌ كۆببوونه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكى زیندان دێته‌ لاى نارازیان و سوێند ده‌خوا كه‌ حوكمه‌كه‌ به‌رێوه‌ نابه‌ن و به‌لێنى چاوپێكه‌وتنى خانه‌واده‌ى حه‌بیب له‌گه‌ڵ ناوبراو ده‌دا. به‌ پێى هه‌واڵه‌كان سه‌عات ٩ى به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ٥ى به‌فرانبار خانه‌واده‌ى حه‌بیب توانیویانه‌ چاویان به‌ رۆڵه‌كه‌یان بكه‌وێ و دڵنیا بن كه‌ زیندوه‌ و حوكمه‌كه‌ى به‌رێوه‌ نه‌چووه‌. ئیلاهه‌ له‌تیفى خوشكى حه‌بیب سپاس و پێزانینى بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌ربرِیوه‌ و دواخستنى حوكمى ئیعدام له‌سه‌ر براكه‌شی راگه‌یاندووه‌. حه‌بیبوڵلا له‌تیفى خوێندكارى به‌شی پیشه‌سازى زانستگاى ئیلام له‌ ١ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٦ گیرا و له‌ كۆتاییه‌كانى ساڵى ١٣٨٧ له‌ لایه‌ن دادگاى رژیم به‌ تاوانى موحاره‌به‌ مه‌حكووم به‌ ئیعدام كرا. 


ڕێکه‌وت: 2010-12-26 06:17:30
به‌شی ( )