بانكى ناوه‌ندى هیندوستان ئابلۆقه‌كان‌ دژى رژیمى ئێران به‌رێوه‌ ده‌با
رژیمى ئێران ده‌بێ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى له‌ وه‌لاتانى عه‌ره‌بی رابگرێ
 

ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر، خوازیارى راگرتنى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژیمى ئێران له‌ عێراق و وه‌لاتانى كه‌نداوى فارس بوو. به‌ پێى راپۆرتى ته‌له‌ویزیۆنى ئه‌لعه‌ره‌بی ناوبراو  ووتى: میسر له‌قوولایی ئیستراتژى وه‌لاتانى كه‌نداوه‌. جێگه‌ى باسه‌ ناوبراو له‌ حه‌وته‌مین كونفرانسی ساڵیانه‌ى حیزبی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌لاتدار له‌ میسر رایگه‌یاند به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ كه‌ رژیمى ئێران ده‌ست له‌ كاروبارى لوبنان و عێراق  و باقى وه‌لاتانى عه‌ره‌بی وه‌رده‌دا. ناوبراو ووتى وه‌لاتانى عه‌ره‌بی ئێرانێكى ئه‌تۆمى قه‌بووڵ ناكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانى رژیمى ئێران بۆ ده‌ست گه‌یشتن به‌ چه‌كى ئه‌تۆمى بێ ده‌نگ نابن.

 


ڕێکه‌وت: 2010-12-27 08:14:33
به‌شی ( )