گواستنه‌وه‌ى زیندانیه‌كى سیاسی كوردى مه‌حكووم به‌ ئیعدام بۆ شوێنێكى نادیار
به‌ به‌رێوه‌بردنى حوكمه‌كه‌ى له‌رۆژانى داهاتوو ده‌كرا، نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ به‌رێوه‌بردنى حوكمه‌كه‌ى به‌ گواستنه‌وه‌ى بۆ شوێنێكى نادیار گواستراوه‌ته‌وه‌. ره‌زا شه‌ریفى بۆكانى به‌ تاوانى پێوه‌ندى و هاوكارى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ شۆرِشگێره‌كانى كوردستان به‌ ئیعدام مه‌حكووم كراوه‌ و هه‌رِه‌شه‌كانى لێپرسراوانى ئه‌منیه‌تى له‌ماوه‌ى رۆژه‌كانى رابردوو و هه‌روه‌ها پێبه‌ند نه‌بوونى رژیم به‌ قانونه‌كانى خۆى وه‌ك به‌رێوه‌نه‌بردنى ئیعدام له‌مانگه‌كانى حه‌رام نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ره‌وسه‌ر چوونى مه‌ترسی به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئیعدامه‌كه‌ى زیادبووه‌.

به‌كرێگیراوێكى رژیم له‌ شارى كرماشان ته‌قه‌ى لێده‌كرێ

شه‌وى شه‌ممه‌ ٢٧ى سه‌رماوه‌ز چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسیاو ته‌قه‌ له‌ فه‌رماندارى شارستانى سه‌حنه‌ سه‌ر به‌ پارێزگاى كرماشان ده‌كه‌ن. به‌ پێى راپۆرتى سایتى حكوومه‌تى ئاتى نیوز ٢ كه‌سی نه‌ناسراو به‌ ماتۆرسیكلێتێك ٢ گولله‌ به‌ ماشینى فه‌رماندارى شارى سه‌حنه‌وه‌ ده‌نێن كه‌ فه‌رماندار له‌ ماشینه‌كه‌ى خۆى داوێته‌ ده‌ره‌وه‌ و رزگارى ده‌بێ. تا ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌ناسراون.

 


ڕێکه‌وت: 2010-12-27 08:18:19
به‌شی ( )