ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى حه‌بیب له‌تیفى گیراون
هه‌مان رۆژ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵى باوكی حه‌بیب و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى ناوبراویان گرتووه‌ و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێكى نادیار. ئه‌و كه‌سانه‌ى هێرشی هێزه‌ سه‌ركووتگه‌ره‌كانیان بینیوه‌ شاهیدیان داوه‌ كه‌ نزیك به‌ ٣٠ مه‌ئمور به‌ باتوم و چه‌ك كۆلانى ماڵى حه‌بیبیان گه‌مارۆ داوه‌ و له‌دواى گه‌رِانى ماڵى له‌تیفى و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى كه‌یسى كومپیته‌ره‌كه‌یان ئه‌ندامانى ئه‌و خانه‌واده‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌.



بانگه‌واز بۆ درێژه‌دان به‌ ناره‌زایه‌تیه‌كان به‌ مه‌به‌ستى رزگار كردنى یه‌كجارى حه‌بیب له‌تیفى
كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانى بزووتنه‌وه‌ى دژ به‌ ئیعدام داوایان له‌ خه‌ڵك و ئازادیخوازان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوكمى ئیعدامى حه‌بیب ناره‌زایه‌تیه‌كانیان به‌رده‌وام بكه‌ن. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ چالاكه‌ له‌ بانگه‌وازه‌كه‌یان دا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كان بوو به‌ هۆى ئه‌وه‌ حوكمى ئیعدامى حه‌بیب له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ به‌رێوه‌ نه‌چێ، به‌لام نابێ ئیزن بدرێ به‌ شێوه‌ى نه‌هێنى پیاوكوژان و جینایه‌تكاران زیندانیانى سیاسی ئیعدام بكه‌ن. بۆیه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوكمى ئیعدامى زیندانیانى سیاسی به‌ درێژه‌ دان به‌ ناره‌زایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام بین. له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ دا هاتووه‌ كه‌ به‌ نووسینى ئیعترازنامه‌ و كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ى زیندانه‌كان و دادگاكانى رژیم و ناره‌زایه‌تى و مانگرتن له‌ شوێنى كار و ژیان ده‌توانین له‌به‌رانبه‌ر ده‌زگاى پیاوكوژ و كوشتنى زیندانیانى سیاسی و مه‌ده‌نى بوێستین.


 


ڕێکه‌وت: 2010-12-27 08:23:52
به‌شی ( )