چه‌ند هه‌والێكى كوردستانى
یه‌كى دادگا به‌ نووسینى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ خوازیارى ئیمزاكردنى له‌ لایه‌ن ره‌زا شه‌ریفى بۆكانى بووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ ره‌د كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و تۆمه‌ته‌ نوێیانه‌ بریتین له‌ كرده‌وه‌ دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و به‌شدارى له‌ بۆمبدانانه‌وه‌ ى ساڵى ٨٦ له‌ مزگه‌وتى ئه‌میرولموئمنین و هاوكارى حیزبه‌ كوردییه‌كان و سه‌رپه‌رشتى چه‌ندین ترۆر. به‌ هۆى ره‌دكردنه‌وه‌ى له‌ لایه‌ن ره‌زا كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌. جێگه‌ى باسه‌ سلامه‌تى ئه‌و زیندانیه‌ كورده‌ ناله‌باره‌ و ژیانى له‌ مه‌ترسیدایه‌.

پێداچوونه‌وه‌ى سه‌ر له‌نوێ به‌ په‌روه‌نده‌ى ٣ زیندانى سیاسی كوردى مه‌حكووم به‌ ئیعدام
ده‌زگاى قه‌زایی رژیمى ئاخوندى حوكمى ئیعدامى ٣ زیندانى سیاسی كوردى به‌ مه‌به‌ستى سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌ بۆ لقى دادسه‌راى ورمێ ناردۆته‌وه‌. به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا سێ زیندانى سیاسی به‌ ناوه‌كانى ئیره‌ج محه‌ممه‌دى،  ئه‌حمه‌د پۆلاخانى و محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگوشی بۆ پێداچوونه‌وه‌، په‌روه‌نده‌كه‌یان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ لقى یه‌كى دادسه‌راى ورمێ. ئیره‌ج محه‌ممه‌دى خه‌ڵكى میاندوا كه‌ ئێستا له‌ زیندانى ورمێ دایه‌ له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگوشی و ئه‌حمه‌د پۆلاخانى خه‌ڵكى پیرانشار پێشتر له‌ لایه‌ن دادگاییه‌كى نیزامى به‌ ئیعدام له‌رێگه‌ى تیرباران مه‌حكووم كرابوون. 

گیرانى ٢ چالاكى فه‌رهه‌نگى له‌ بۆكان
دوو چالاكى فه‌رهه‌نگى به‌ ناوه‌كانى ره‌حمان حسێن زاده‌ و عه‌لى ئیسماعیل نه‌ژاد له‌شارى بۆكان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ گیراوان. به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان ره‌حمان حسێن زاده‌ كه‌ خاوه‌ن كتێب فرۆشیه‌ له‌ شارى بۆكان نزیك به‌ ٢٠ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر و عه‌لى ئیسماعیل نه‌ژاد كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ كار ده‌كا نزیك به‌ حه‌وتووێك له‌مه‌وبه‌ر گیرابوون. تائێستا هیچ هۆیێك بۆ گرتنى ءئه‌و هاوه‌لاتیانه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

فیلمى نوێى دوكۆمێنت سازى كرماشانى ئاماده‌ى بلاوكردنه‌وه‌یه‌
نوێترین دوكۆمێنتى لوقمان خالیدى (ئێمه‌ هه‌موو عاده‌تمان به‌ شوێنێكه‌) باسی ئه‌منیه‌تى پیشه‌یی ده‌كات. ئه‌و كارگه‌ردانه‌ كرماشانیه‌ له‌ ئێستا دا دوكۆمێنتى (بێچوه‌ مراوی ناحه‌ز) به‌شێك له‌ زنجیره‌ى (گه‌رِان له‌شار)ى ئاماده‌ى پیشان دانه‌. له‌ دۆكۆمێنته‌كانى ئه‌و فیلمسازه‌ كورده‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ (من موسافیرم) كاندیداتۆر بۆ خه‌لاتى فستیواڵى چواره‌مى سینه‌ما حه‌قیقه‌ت و (ئه‌وهاوبه‌شه‌ى ئێوه‌ مه‌به‌ستانه‌)  پاڵوێراوى باشترین فیلمى دوكۆمینتار له‌ دوو فستیواڵى كورت و فیلمى رویش،بكه‌ین.




 


ڕێکه‌وت: 2010-12-28 07:41:35
به‌شی ( )