ته‌وژمى گرتنى خه‌ڵكى شارى سنه‌ و ناوى گیراوان و چه‌ند هه‌والێكى پێوه‌ندیدار
دڵنه‌وایی له‌ماڵى حه‌بیب بوون گیراون، ناوى كه‌سه‌ گیراوه‌كان بریتیه‌ له‌ عه‌بباس له‌تیفى، ئیره‌ج له‌تیفى، ئیقباڵ له‌تیفى، شه‌هێن له‌تیفى، ئیلاهه‌ له‌تیفى ، به‌هار له‌تیفى ، ژیان مه‌تى پوور، سیمین چایچى، حه‌مید مه‌لیك لكه‌لانى ، سه‌عید ساعدى، مه‌حموود مه‌حموودى، ژیان زه‌فه‌رى، واحید مه‌جیدى، زاهید مورادیان، هاشم رۆسته‌مى و پێدرام نه‌سروڵلاهى، ئه‌فشین شیخولئیسلامى، یه‌حیا قه‌وامى  و هیوا مه‌سعودى. گیراوان گواستراوه‌نه‌ته‌وه‌ بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات.
خوشكى حه‌بیب: هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌ دۆخى خانه‌واده‌كه‌م نازانم
به‌ پێى راپۆرته‌كان خوشكه‌ بچووكه‌كه‌ى حه‌بیبوڵلا كه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانى رژیم به‌ ئیسپرى بێهۆش كرابوو، ده‌ڵێ، هیچ زانیاریێكم له‌ بارودۆخى خانه‌واده‌كه‌م نییه‌ و زۆر نیگه‌رانم. ناوبراو ده‌ڵێ ٤ كومپیته‌ریان له‌ماڵمان برد و هۆى گرتنى خانه‌واده‌كه‌شم نازانم.
لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌گرتنى خانه‌واده‌ى حه‌بیبوڵلا له‌تیفى نیگه‌رانى ده‌ربرى
دۆریى دایك، به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌لاتى ناوه‌رِاست ى سازمانى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌ ووتووێژێك له‌گه‌ڵ رادیو فه‌ردا نیگه‌رانى له‌ گرتنى ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى حه‌بیبوڵلا له‌تیفى ده‌ربرى.
هه‌رِه‌شه‌ی‌ گرتن له‌ باوكی‌ ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی‌ ده‌كرێ‌
 دوابه‌دوای‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر خانه‌واده‌ى حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی‌ و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ نامه‌ی‌ باوكی‌ ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی‌ له‌په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ دواخرانی‌ حوكمی‌ ئێعدامی‌ حه‌بیبوڵڵا دا بڵاوبۆوه‌، به‌ ته‌له‌فوون هه‌رِه‌شه‌ له‌ كه‌س و كارى حوسێن په‌ناهی‌ كراوە. ده‌گوترێ‌ كه‌ له‌ پشت ته‌له‌فوون هه‌رِه‌شه‌ی‌ گرتنی‌ محه‌ممه‌د حوسێن په‌ناهی‌،‌ باوكی‌ ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی‌ كراوه‌ و پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ هۆی‌ ئه‌و گرتنه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نامه‌یه‌ ده‌بێ‌ كه‌ له‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ حوكمی‌ ئێعدامی‌ حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی‌دا بڵاوی‌ كردۆته‌وه‌.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ محه‌ممه‌د حوسێن په‌ناهی‌ خه‌ڵكی‌ ئاوایی‌ قوریچیای‌ سه‌ر به‌ ناوچه‌ی‌ له‌یلاخی‌ شاری‌ سنه‌یه‌، ته‌مه‌نی‌ ٧١ ساڵه‌ و هه‌ر ئێستا دوو كورِی‌ به‌ ناوه‌كانی‌ ئه‌نوه‌ر و ئه‌فشین له‌ زیندان دان‌. شایانی‌ باسه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌فشین به‌ هۆی‌ لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ زۆره‌وه‌ چاوی‌ زه‌ربه‌ی‌ لێدراوه‌ و ئێستا چاوى تووشی‌ نه‌خۆشی بووه‌ و ناتوانێ‌ به‌ باشی‌ ببینێ‌. ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی‌‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر حوكمی‌ ئێعدامی‌ حه‌بیبوڵلا جێ‌ به‌ جێ‌ بكرێ‌ به‌ تووندی‌ مان ده‌گرێ‌.





ڕێکه‌وت: 2010-12-28 07:45:25
به‌شی ( )