چوار كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
زۆره‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌بیندرێت. به‌ پێی به‌ڵگه‌كان ئه‌و برِه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌ له‌ئێرانه‌وه‌ هاتۆته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستی حكوومه‌تی ئێرانیشی تێدایه‌. له‌راگه‌یه‌ندراوێكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هاتووه‌:  له‌ درێژه‌ی به‌دواداچوون و چالاكیی تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی ئاسایش، سه‌ر به‌ ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌ریم،  له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ هه‌ولێر، له‌ كرده‌وه‌یه‌كدا  ده‌ست به‌سه‌ر ٤ كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆره‌كانی تریاك و مۆرفین و هێرۆئین و ماده‌ی كراك گیرا و تاوانبارێك له‌ په‌یوه‌ندی به‌م ماددانه‌ راده‌ستی یاسا كرا. ئه‌م ماددانه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی شاراوه‌ له‌ناو چوارچێوه‌ی ٤ تابلۆی هونه‌ریدا  جێگیركرابوون‌، به‌ڵام به‌ چاوكراوه‌یی و وریایی هێزه‌كانی ئاسایش توانرا ئاشكرا بكرێن و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.

ڕێکه‌وت: 2010-12-29 09:21:00
به‌شی ( )