ئاكامى ئامانجداركدنى یارانه‌كان هه‌ژارى و چاره‌رِه‌شى زیاترى خه‌ڵك
زۆر كه‌م هه‌وڵ ده‌دا وانیشان بدا كه‌ ئه‌و پووڵانه‌ قه‌ربووى گرانیه‌كان ده‌كاته‌وه‌. به‌ پێى راوه‌رگرتن له‌ناوجه‌ماوه‌رى شاره‌كانى ئێران، خه‌ڵك به‌ گشتى نارازین له‌و گه‌لاڵه‌یه‌ و به‌ده‌ست گرانیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن. یه‌كێك له‌ نارازیان ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت ده‌یهه‌وێ گرانیه‌كه‌ له‌ لاى خه‌ڵك ئاسایی بێت و كه‌م كه‌م یارانه‌كانیش هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه‌. خه‌ڵكى نارازى له‌ناوه‌رۆكى دژه‌ خه‌ڵكى بوونى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه‌ گه‌یشتوون و ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت به‌ ده‌ستێك پاره‌مان ده‌داتێ و به‌دسته‌كه‌ى دیكه‌ى چه‌ند به‌رانبه‌رمان لێوه‌رده‌گرێته‌وه‌. 

ڕێکه‌وت: 2010-12-29 09:26:46
به‌شی ( )