چه‌ند هه‌واڵێكى كوردستانى
رۆژى ١٥ى به‌فرانبار و ئیبراهیم ئیسماعیل پوور و سدیق خوسره‌وى رۆژى ٢٩ى به‌فرانبارى ئه‌مساڵ له‌دادگاى رژیم له‌ ورمێ ئاماده‌ بن. شایانى باسه‌، ئه‌و ٣ چالاكه‌ كرێكارییه‌ى خه‌ڵكى نه‌غه‌ده‌ ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ گیران و له‌دواى ماوه‌ێك به‌ دانانى بارمته‌ به‌ شێوه‌ى كاتى ئازاد كران.

گرتنى ٣ چالاكى مه‌ده‌نى خه‌ڵكى شارى سنه‌
به‌ پێى هه‌واڵه‌كان له‌درێژه‌ى گرتنى هاوه‌لاتیان له‌ شارى سنه‌ ره‌حیم لوقمانى یه‌كێك له‌شاعیرانى شارى سنه‌ و ناسیح نه‌قشبه‌ندى چالاكى سیاسی كه‌ ژنبراى ره‌حیمى لوقمانیه‌ و هه‌روه‌ها دلێر ئه‌سكه‌نده‌رى چالاكى خوێندكارى و مه‌ده‌نى و به‌رێوه‌به‌رى ده‌وره‌یی یه‌كێتى خوێندكاران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانى شارى سنه‌ گیراون و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى ئیداره‌ى گشتى ئیتلاعات و چاره‌نووسیان نادیاره‌.
له‌ لایێكى دیكه‌وه‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٧ى به‌فرانبار ٣ كه‌س له‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى حه‌بیب له‌تیفى به‌ ناوه‌كانى عه‌بباس له‌تیفى(باوكى) شه‌هین و به‌هار له‌تیفى خوشكه‌كانى ئازاد كراون.

دوو لاوى كورد به‌ تاوانى موحاره‌به‌ به‌ ئیعدام مه‌حكووم كران
رۆژنامه‌ى حكوومه‌تى ئێران، نووسی: دووئه‌ندامى  حیزبی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ به‌ پشتیوانى سرویسى زانیارى بریتانیا كورى ئیمام جومعه‌ى مه‌ریوان و ٢ كه‌س له‌ هاورێیانیان كوشتووه‌، موحاره‌به‌ و فه‌سادى سه‌ر عه‌رز ناسێندراون و له‌به‌چاروى گشتى ئیعدام ده‌كرێن. قازى جینایه‌تكار قاسمى سه‌له‌واتى كه‌ سه‌رۆكى دادگاییه‌كه‌ بوو به‌ وه‌كیلى تۆمه‌تبارانى راگه‌یاند كه‌ بۆ وه‌رگرتنى حوكمى سه‌ردانى دادگاى شۆرش بكه‌ن.

مردنى ٣ هاوه‌لاتى كورد له‌شارى سنه‌ و مه‌هاباد به‌ هۆى گازى ماڵه‌وه‌
لاوێكى ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ خه‌ڵكى شارى سنه‌ به‌ هۆى گازى ماڵه‌وه‌ مرد. به‌ پێى هه‌واڵى ناوه‌ندى موكریان كازم محه‌ممه‌دپوور هه‌واڵنێرى حه‌وتووونامه‌ى لۆكاڵى نیداى گه‌روس له‌ شارى سنه‌، رۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌ هۆى گاز له‌ماڵه‌كه‌ى خۆى مرد. هه‌روه‌ها ٢ ئه‌ندامى یه‌ك خانه‌واده‌ به‌ناوه‌كانى یۆسف و كامیل تاهیرى دانیشتووى گه‌رِه‌كى پشت ته‌پى مه‌هاباد به‌ هۆى گازى ماڵه‌وه‌ خه‌فه‌بوون.

ده‌ركردنى ٣٠٠ كرێكارى كورد و دواخرانى ٣ مانگ حه‌ق ده‌سته‌كانیان
زیاتر له‌ ٣٠٠ كرێكارى سه‌دى ئازادى "به‌تیر" كه‌ له‌نێوان شاره‌كانى سنه‌ و مه‌ریوانه‌ له‌كاتێكدا كه‌ ٣ مانگه‌ حه‌ق ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌سه‌ر كارده‌ركان. به‌پێى راپۆرتى سایتى هه‌واڵده‌رى كه‌لیمه‌ نه‌دانى حه‌ق ده‌ستى باقى كرێكارانى ئه‌و شوێنه‌ش ئه‌و بۆ ماوه‌ى ٣ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان نه‌دراوه‌.


 


ڕێکه‌وت: 2010-12-29 09:41:15
به‌شی ( )