سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانى رژیم، هاورده‌ى سه‌رسوورهێنه‌رى كه‌ل و په‌ل
له‌ رابردوو به‌ عه‌مه‌ل، نووسی: به‌ پێى راپۆرته‌ ره‌سمیه‌كانى بانكى ناوه‌ندى، یه‌كێك له‌ پێوانه‌كانى ئابوورى وه‌لات كه‌ له‌ماوه‌ى ٥ ساڵى رابردوو یه‌كجار به‌ره‌وسه‌ر چووه‌ هێنانى كه‌ل و په‌له‌ بۆ ناو وه‌لات. به‌ جۆرێك كه‌ هێنانى كه‌ل و په‌ل بۆ وه‌لات له‌ ٣٨ میلیارد دولار له‌ ساڵى ١٣٨٣ گه‌یشتۆته‌ ٦٦ میلیارد دولار له‌ ساڵى ١٣٨٨ كه‌ ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ هێنانى كه‌ل و په‌لى  جوراوجۆر بۆ ناوئێرانه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێ هاورده‌ى ئێران ده‌گاته‌ ٨٠ میلیارد دولار. ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هاورده‌ى كه‌ل و په‌ل به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێ و ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ ساڵى ١٣٨٩ ده‌گاته‌ ١٠٠ میلیارد دولار.
  

ڕێکه‌وت: 2010-12-30 08:21:51
به‌شی ( )