پاش ٣١ ساڵ جینایه‌ت، تازه‌ ئاخونده‌كان له‌راست هه‌ڵس و كه‌وتى نه‌شیاو له‌گه‌ڵ زیندانیانى سیاسی ده‌نگ هه‌ڵده‌برِن
سحام نیوز له‌ زمان ئاخوند وه‌حید خوراسانى رایگه‌یاند، دان پێانانى زیندانیه‌ك له‌ زیندان ئیعتبارى نییه‌ و ئه‌گه‌ر قازى ته‌نیا به‌پپێ ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ حوكم بدا، ئه‌و قازییه‌ شیاو نییه‌ بۆ پۆسته‌كه‌ى.  ئاخوند مه‌كارمى شیرازیش ووتبووى نابێ له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌س موخالیف بووین دژایه‌تى بكه‌ین. ئاخوند سانعیش ووتبوى زیندانى تاكه‌كه‌سی پێچه‌وانه‌ى شه‌رعه‌.  ئاخونده‌ گه‌وره‌كانى ده‌سه‌لاتیش هه‌ستیان به‌و مه‌ترسیه‌ جیددیانه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌رِه‌شه‌ له‌نیزامه‌كه‌یان ده‌كات و هه‌ر بۆیه‌ ناچار بوونه‌ سه‌باره‌ت به‌و گشته‌ سه‌ركووت و جینایه‌ته‌ ده‌نگ هه‌ڵبرِن.

 


ڕێکه‌وت: 2010-12-30 08:23:44
به‌شی ( )