چه‌ند هه‌والێكى كوردستانى
وه‌هابیه‌ت و سه‌له‌فى گه‌رى ده‌ست پێكردبوو و له‌نێو خه‌ڵك پروپاگه‌نده‌یان ده‌كرد. به‌ پێى هه‌واڵ ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ و كتێبى پێوه‌ندیدار به‌ وه‌هابیه‌تیان لێگیراوه‌، ته‌حویلى ده‌زگاى قه‌زایی دراون. هه‌واڵده‌رى ئاسۆشێتدپرێس سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ نووسی، بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ رژیمى ئێران هه‌واڵى گرتنى ئه‌ندامانى ئه‌لقاعیده‌ بلاو ده‌كاته‌وه‌. هیشتا زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بلاونه‌كراوه‌ته‌وه‌. 

گواستنه‌وه‌ى ٢ زیندانى كوردى مه‌حكووم به‌ ئیعدام بۆ زیندانى ره‌جایی شار
زانیار مورادى و لوقمان مورادى ٢ زیندانى سیاسی كه‌ به‌تاوانى ترۆرى ئیمام جومعه‌ى مه‌ریوان و نیگابانه‌كانى  ناوبراو به‌ ئیعدام مه‌حكووم كرابوون، رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٨ى به‌فرانبار بۆ به‌ندى ٢ى زیندانى ره‌جایی شارى كه‌ره‌ج گواسترانه‌وه‌. به‌ پێى راپۆرتى هێرانا قازى سه‌له‌واتى سه‌رۆكى لقى ١٥ى دادگاى رژیم له‌ تاران ئه‌و دوو لاوه‌ كورده‌ به‌ تاوانى موحاره‌به‌ له‌به‌رچاوى گشتى ئیعدام ده‌كرێن. 


 مانگرتنی كرێكارانی كوشتارگای "دام"ی كوردستان له‌شاری سنه‌
كرێكارانی "كوشتارگای دامی كوردستان" سه‌ر به‌ پارێزگای كوردستان، له‌دوای  ده‌ركردنی ٣٠ كه‌س له‌ هاوكارانی خۆیان مانیان گرت. مانگرتنی كرێكارانی كوشتارگاكانی "دام"ی كوردستان له‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ستی پێكردووه‌. كرێكارانی نارِازیی له‌ سه‌عات ٨ تا ١١ی سه‌رله‌ به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی مانگی به‌فرانبار له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی نارِه‌زایه‌تیان وه‌رِێخست. به‌پێی هه‌واڵده‌ری په‌یام، له‌ ئاكامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ نارِه‌زایه‌تییه‌، نوێنه‌ری ئۆستاندار له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له‌ نوێنه‌رانی كرێكاران وتووێژی كرد و به‌ڵێنی دا كه‌ تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی به‌فرانبار پێراگه‌یشتن به‌ ویست و داخوازی كرێكاران كه‌ گه‌رِانه‌وه‌ی هاوكاره‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه‌كانیانه‌، پێرِاگه‌یشتن بكات. كرێكارانی نارِازیی هوشداریان دا كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی مانگی به‌فرانباریش به‌ مانگرتنه‌كه‌ی درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی ئۆستاندار، جاری دیكه‌ مان ده‌گرن. شایانی باسه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌م كوشتارگایه‌ بیمه‌ نین، پاش ده‌ركردن ناتوانن بیمه‌ی بێكاری وه‌ربگرن.

 


ڕێکه‌وت: 2010-12-30 08:28:56
به‌شی ( )