ته‌وژمى ئیعدامه‌كان له‌ئێران، نزیك به‌ ٤٠٠ ئیعدام
لۆگێرن، له‌ سازمانى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى حوكمى (موحاره‌به‌ له‌گه‌ڵ خوا) باوترین حوكمه‌ كه‌ زیندانیانى كورد پێى له‌سێداره‌ ده‌درێن. ناوبراو ده‌ڵێ ماناى ئه‌و تاوانه‌ زۆر روونه‌، به‌لام زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ هه‌رِه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تى وه‌لات تاوانبار ده‌كرێن و یا له‌ بارودۆخى ئێران نارازین مه‌حكووم به‌و تاوانه‌ ده‌كرێن. له‌ئێستا ١٨ زیندانى كورد به‌تاوانى سیاسی مه‌حكووم به‌ ئیعدام كراون كه‌ له‌ رۆژانى رابردوو حه‌بیبولڵا له‌تیفى قه‌رار بوو ئیعدام بكرێ. به‌لام به‌ هۆى ناره‌زایه‌تیه‌ به‌ربلاوه‌كان حوكمه‌كه‌ دواخرا.


ڕێکه‌وت: 2010-12-31 08:46:49
به‌شی ( )