هه‌رِه‌شه‌ى گرتنى سه‌ر له‌نوێى كچى عه‌لى سارمى
ئیتلاعات پرسیاریان له‌ كچى عه‌لى سارمى كردووه‌ كه‌ بۆچى له‌شه‌وێرا تا به‌یاتنى له‌به‌رده‌م ئێوین كۆببوونه‌وه‌، پویا سارمیش له‌ وه‌لام دا ووتبووى ده‌مهه‌وێ له‌بیرم بمێنێته‌وه‌ كه‌ چۆن وله‌ كوێ باوكمیان لێ ستاندووم. له‌كاتى ئازادكردنى ناوبراو مه‌ئموران هه‌رِه‌شه‌یان لێكردبوو كه‌ هه‌وڵ نه‌ده‌ى جارێكى دیكه‌ بگه‌رێیته‌وه‌ بۆ ئێره‌ و خۆت ده‌بێ ئاگات له‌ كرده‌وه‌ى خۆت بێ. جێگه‌ى باسه‌ له‌دواى هه‌ولێكى زۆر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ته‌رمى عه‌لى سارمى له‌ لایه‌ن به‌رپرسانى رژیم ووتراوه‌ كه‌ له‌ دێهاتێكى بروجێرد به‌ ناوى ئه‌میرئاوا نیژراوه‌ و بچن له‌وێ بیدۆزنه‌وه‌.


ڕێکه‌وت: 2010-12-31 08:56:15
به‌شی ( )