كۆبوونه‌وه‌ى نه‌هێنى سه‌ربازى له‌ بریتانیا و ئه‌گه‌رى هێرش بۆ سه‌ر ئێران
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن. ساندى تیلێگراف ده‌نووسێ، رێبه‌ریى ئه‌و هێرشه‌ ئه‌مریكا ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ و كۆتایی مۆڵه‌تى ووتووێژه‌كانى ئیستانبۆڵ له‌گه‌ڵ  ئێران ده‌چێته‌ ناو قۆناغێكى نوێ كه‌ بژارده‌ى هێرشی سه‌ربازى بۆ كۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانى ناوكه‌یی به‌هێز ترین بژارده‌ ده‌بێ. ساندى تلێگراف ده‌نووسێ: ئه‌مریكا هیواداره‌ ئه‌و هێرشه‌ نیزامیه‌ دژى ئێران به‌ شێوه‌ى چه‌ند لایه‌نه‌ به‌رێوه‌ بچێ، هه‌رچه‌ند كه‌فه‌رمانده‌ نیزامیه‌كانى بریتانیا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یێك خۆى ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ ده‌توانێ به‌ ته‌نیاش ئه‌و كاره‌ بكا.

 


ڕێکه‌وت: 2010-12-31 09:03:04
به‌شی ( )