پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى و دژایه‌تى حه‌ماس له‌گه‌ڵ خامنه‌یی
خه‌باتمیدیا:

هكاتێكدا كه عه‌لى خامنه‌یی له قسه‌كانى رۆژى شه‌ممه ٩ى ره‌زبه‌ر دژایه‌تى له‌گه‌ڵ كارى مه‌حموود عه‌بباس سه‌رۆكى ته‌شكیلاتى خۆبه‌رێوه‌به‌رى فه‌له‌ستین له‌چوارچێوه‌ى به ره‌سمیه‌ت ناسینى وه‌لاتى فه‌له‌ستین له‌سنووره‌كانى ١٩٦٧ دهربرِى، خالید مه‌شعه‌ل سه‌رۆكى ده‌فته‌رى سیاسی حه‌ماس ئه‌و كاره‌ى مه‌حموود عه‌بباسی به كارێكى ئازایانه زانى و ستایش ناوبراو كرد.كاتێك خامهیی له پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى پشتیوانى له بزووتنه‌وه‌ى فه‌له‌ستین له‌تاران قسه‌ى ده‌كرد و دژایه‌تى كارى مه‌حموود عه‌بباسی كرد، خالید مه‌شعه‌ل هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئازایه‌تى ئه‌بو مازنى به‌رزنرخاند و سپاس و پێزانینى خۆى پێشه‌كه‌ش كرد.
له سێداره‌دانی لانیكه‌م ٦٢ كه‌س له مانگی سێپته‌مبه‌ردا
به له‌سێداره‌دانی (٧) زیندانی له رۆژانی رابردوودا له زیندانه‌كانی شاریكورد، زابۆل، قۆم و خورینی وه‌رامین، ژماری ئیعدامكراوانی مانگی سێپته‌مبه‌ر گه‌یشته (٦٢)كه‌س. (٢٣) كه‌س له‌م زیندانییانه له رۆژی ٢٧ی خه‌رمانان (٢٢ كه‌س له زیندانه‌كانی گه‌وهه‌رده‌شت و ئێوین و یه‌ك زیندانی له زیندانی قه‌زوێن) له سێداره دراون. به له سێداره‌دانی (٣٨) زیندانیی دی كه رژێم به نهێنی ئیعدامی كردوون و راینه‌گه‌یاندووه، ژماری ئیعدامكراوه‌كانی ئه‌م مانگه گه‌یشتۆته (١٠٠)كه‌س. له ناو ئیعدامكراوهكاندا لاوێكی ١٧ ساڵان و دوو لاوی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و ٢٠ ساڵ به‌رچاو ده‌كه‌ون كه له كاتی ئه‌نجامی تاواندا ته‌مه‌نیان له خوار ١٨ ساڵ بووه.
به‌رێوه‌به‌رى ههلاتووى بانكى میللى نهگهرِایهوه بۆ ئێران
هێندێك له به‌رپرسانى بانكى میللى بۆ پیشوازى له به‌رێوه‌به‌رى ههلاتووى ئه‌و بانكه چووبوونه فرۆكه‌خانه، به‌لام محهممهدر

هزا خاوه‌رى نهگهرِایهوه ئێران. هاوكاتجیبههى موشاریكهتى ئێران به بلاوكردنه‌وه‌ى راگهیهندراویك دزیی و وه‌لاخستنى ماوه‌ى رابردووى له‌به‌رانبه‌ر به تالان بردنى نه‌ته‌وه‌یی به هیچ زانى. جیبههى موشاره‌كه‌ت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دا ده‌لێ، زیاتر له ٤٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له سه‌رچاوه‌كانى بانكى له لیستى گوماناوییهكاندان كه سه‌رۆكى دیوانى موحاسیبات ته‌نیا ١٦ هزار میلیارد تمه‌نى بۆ پێرِاگهیشتن بۆ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى ٩٠ پێش كه‌ش كردبوو.
چاره‌نووسی گۆلی ورمێ چاوه‌روانی به‌حری كاسپییه‌ن ده‌كات
راپۆرته‌كا

ن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لهدهاتوو دا چاره‌نووسی خه‌ماوى گۆلی ورمێ چاوه‌روانی ده‌ریاى خه‌زه‌ر ده‌كات. دوكتور كه‌ریم سابیت ره‌فتار ووتی: به زیادبوونی پیساییه‌كان له به‌حری كاسپییه‌ن (خه‌زه‌ر)، ئه‌و بهحرهى تووشی بارودۆخێكی خراپ كردووه و سمیناره‌كان و وتهكان له‌و بواره‌وه گوێی بیسه‌ری نییه. ناوبراو وتی كه: وێران كردنی ژینگهكانی ژیانی له‌و ئهكوسیستهمه پربایه‌خه ئه‌و ده‌ریایه‌ى له‌گه‌ڵ خهسارهیهكی جیددی رووبه‌روو بووه و به‌م نزیكانه ئه‌و گۆله گه‌وره جیهانییه ده‌چێته ناو قۆناغێكی خراپی جیددیه‌وه، كه‌مبوونه‌وه‌ى ماسییه ئێسقانیهكان، كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ى كیلكا و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ى (فۆكی خه‌زه‌ر) پیشانمان ده‌دات كه ئه‌و گۆله له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی جیددی هه‌نگاوێكی زۆرى نه‌ماوه.
قاوه پێش به تووشبوون به خه‌مۆكی ده‌گرێ
لێكۆڵینه

وه‌یه‌كی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ریخستووه خواردنه‌وه‌ی قاوه مه‌ترسی تووشبوونی ئافره‌تان به خه‌مۆكی كه‌م ده‌كاته‌وه. زانایانی سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌و برِوایهدان كافایینی ناو قاوه ده‌بێته هۆی گۆرِانی كیمیایی له ده‌ماخدا. میشێل لوكاس پسپۆرِ له زانكۆی هارڤارد و هاورِێكانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر ٥٠ هه‌زار ئافره‌ت ئه‌نجام داوه بۆ زانینی كاریگه‌ری قاوه له‌سه‌ر باری ده‌روونی ئه‌و ئافره‌تانه و له ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی رۆژانه دوو تا سێ كوپ قاوه ده‌خۆنه‌وه به رێژه‌ی ١٥% كه‌متر تووشی خه‌مۆكی ده‌بن هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ی رۆژانه چوار كوپ قاوه ده‌خۆنه‌وه مه‌ترسی تووشبوونیان به خه‌مۆكی % ٢٠ كه‌م ده‌بێته‌وه.