خه‌باتمیدیا: به‌ پێى ئه‌و هه‌والانه‌ى به‌ خه‌باتمێدیا گه‌یشتووه‌، ئه‌مرۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی ره‌زبه‌ری ١٣٩٠ له‌ مه‌رزی كێلێی سه‌رده‌شت كه‌سێك به‌ناوی تۆفیق ئه‌حمه‌دی كورِی عه‌بدوولا خه‌لكی تووژه‌ڵێ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ كوژراوه‌. هه‌روه‌ها له‌هه‌والێكی دیكه‌ زانرا...
كه‌ هێزه‌كانی رژیم له‌ پشتی كانی زه‌رد ته‌قه‌یان له‌ كاروانچیه‌كان كردوه‌ و ١٩ وه‌لاخ و ئه‌سپیان له‌ناوبردوون.
خه‌ڵكه‌كه‌ گوومانیان له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێكی به‌كرێگیراوی خه‌ڵكی گوندی وه‌ردێ به‌ ناوه‌كانی خزر خ) محمد م) خالید م) و ئیبراهیم ع)‌ راپۆرتی ئه‌و كاروانچیانه‌یان دابێ و ئه‌و هێزانه‌ى رژیم هاتبنه‌ سه‌ریان.


ڕێکه‌وت: 2011-10-03 20:52:35
به‌شی ( له‌سه‌رده‌شت كۆلبه‌رێك كوژراوه‌ و زیانیكی زۆریش به‌ كاروانچیه‌كان گه‌یشتووه‌ )